بیروڕا
لەبارەی بیرۆکەی هەرێمی سلێمانی "دابەشکردنەوەی کوردستان بەدەستی کورد"
سالار مەحمود
کارو بیرکردنەوە لە شتە بچوکەکان دەرخەری فەرامۆشکردنی مەسەلە گەورەکانی وەک نیشتمان و نیشتمانسازیی و نەتەوەو قەوارەی نەتەوەییە.
بابەتی بیرۆکەی بەهەرێمکردنی سلێمانی نمونەیەکی لەو چەشنەیە.
داگیرکەرانی کوردستان بە پێی رێکەوتنە سیاسیەکانیان کوردستانیان بەخاک و خەڵکەوە دابەشی سەر خاک و قەڵەمڕەوی خۆیان کرد. مێژووی پەرتکردنی کوردستان لەچاڵدێرانەوە تا شەڕی ناوخۆی کوردستانی عیراق و دواتر داگیرکردنی عفرین و لەدەستدانەوەی کەرکوک هەموو ئەمانە زنجیرەیەکی یەک لەدوای یەکی ئەو دابەشکردن و پەرتکاریەن. لە ئێستادا کوردستانی عیراق هەرێمێکی جوگرافی سیاسی دەستوریە. دامەزراوەی دانپیانراوی خۆی هەیە.
لەمێژووی سەد ساڵی رابردوودا هەرێمی کوردستان دورو درێژترین قەوارەو دەسەڵاتی خۆبەخۆی کوردە. ململانێی سیاسی تێدایە ئایدۆلۆژیاو بیروباوەڕی جیاجیای تێدایە. جیاوازیەکان پێویستە بخرێنە خزمەتکردنی بەهێزکردنی هەرێمەکە. چاکسازیی کارگێڕیی و دارایی بکرێت. دەسەڵات لەسەر بنەمای ناناوەندێتی شۆڕ بکرێتەوەو پارێزگاکان وەک حکومەتی خۆجێی توانای خزمەتی گشتیان زیاتر ببێ.
بیرۆکەی هەرێمی سلێمانی لە ئێستا بۆ؟ 
پێویستە قوڵتر لێی بڕوانرێ لایەنە نێگەتیڤە قوڵەکانی لەبەر چاو بگیرێت. نابێ لەسەر بنەمای کاردانەوەی عەقڵیەتی حزبایەتی تەسکی لایەنێک و قەتیس کردنی تواناکانی دەسەڵاتە گشتیەکان لەدەستی خۆیدا دەست ببرێ بۆ پرۆژەیەک کە خزمەت بە قەوارەی کوردستان ناکات. دەرفەتیش دەداتە نەیارانی ئەزمونەکە زۆرتر کوردستان پەرت بکەن. 
ئەشێ ئەوانەی ئەم بیرۆکەیان راگەیاندوە بەوانەشی کەلە پشتەوە سەپۆرتی دەکەن، نیازی چاکەو خزمەتیان هەبێت. بەڵام بە بیرکردنەوەیەکی سادە دەگەینە ئەو بڕوایەی هاوشێوەی ریفراندۆم کە چۆن زۆر بە سەلبی ئاکامەکەی کەوتەوە؛ ئەم بابەتەش گەر ببێتە پرۆژە هێندەی تر زیان بە کوردستان و قەوارەکەی و خەڵکەکەی دەگەیەنێت.
ئاسەواری دوو ئیدارەیی هێشتاو چەندین ساڵی تر، بەسەر هەرێمی کوردستانەوە دیارەو، باجەکەی تەنیا خەڵک داویەتی. زەمینەی پشکپشکێنەو بازرگانی ناڕەوای بۆ بەشێک لە بەناو سیاسیەکان زۆرتر رەخساندوە. لەبەر ئەوە هەر کەرتبونێک برینێکی قوڵتر لەسەر جەستەی نیشتمان دروست دەکات.
سلێمانی دایکی راپەڕین و دروستکردنی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە. 
هەر خودی خەڵکی کوردستان بەگشتی و زۆرینەی پارێزگاکە ئەم بیرۆکەیە رەت دەکەنەوە.
گەرمیان و هەڵەبجە بیرۆکەی هەرێمی سلێمانی قبوڵناکەن.
پێویستە یەکێتی بەفەرمی و بە زووی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەم بیرۆکەیە بۆ رای گشتی روون بکاتەوە.
پێویستە پارتیش ئەم بیرۆکە وەک زەنگێکی بەخۆداچونەوە وەربگرێت و؛ دەسەڵات لەوە زیاتر قۆرخ و قەتیس نەکات لە پایتەختدا. پێکهێنەرانی حکومەت بەڵێنەکانی نا ناوەندێتی بکەنە کردار.
بابەتی مافی دەستوری هەر پارێزگایەکی عیراق بۆ داوای بەهەرێم بوون مسۆگەرەو رێکاری هەیە. بەڵام لەناو کوردستاندا وەک تاکە هەرێمی ناو دەوڵەتەکە هەر جۆرە هەوڵ و بیرکردنەوەیەک جگە لە پەرتکردن و دبەشکاری  زیاترو دابڕاندنی خاک و خەڵکی کوردستان سەمەرێکی نابێ.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ