بیروڕا
كۆنگره‌ بۆچی ده‌كه‌ین؟
ئاری عومه‌ر
ژیانى سیاسی به‌ رۆمانسیه‌ت‌و خه‌یاڵى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ ناچێت، به‌ هه‌ڵكشان‌و داكشانى هه‌ڵوێست‌و توڕه‌یی ئیداره‌ نادرێت، به‌ سه‌نگه‌رگۆڕكێ‌و بازدان به‌سه‌ر پره‌نسیبه‌كان ناگه‌ینه‌ هیچ شوێنێك، به‌ڵكو به‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌ها باڵاكان‌و ئه‌ركه‌ دیموكراسییه‌كان شوێن ده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ئه‌و فۆڕم‌و مۆدێله‌ جیاوازانه‌ى ئێستا به‌ناوى كۆنگره‌وه‌ ته‌رح ده‌كرێ‌و وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری له‌ژێر تایتڵى سازان جێگه‌ى ده‌كرێته‌وه‌، هیچ نییه‌ جگه‌ له‌مۆدێلێك له‌ سته‌مكاری‌و خۆسه‌پاندنى زۆرینه‌، كه‌ ئامانج لێی هێشتنه‌وه‌ى كه‌ڤاڵ‌و تابلۆ سیاسییه‌كه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ رابردودا هه‌موومان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ناڵاندومانه‌.
له‌راستیدا كۆنگره‌ له‌ به‌ڵێن تێپه‌ڕیووه‌و ئێستا بۆته‌ ئه‌رك، ئه‌ركى دیموكراسی‌و نوێكردنه‌وه‌ى یه‌كێتى، ئه‌ركى خۆڕێكخستنه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و جه‌سته‌ زامداره‌، ئه‌ركى دوباره‌ راسانه‌وه‌و شاندانه‌ به‌ر ئه‌ركى مێژوویی یه‌كێتیانه‌، به‌ڵام ئه‌و شێوه‌ له‌مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارییه‌تییه‌، بۆ ئێمه‌ى كادرو نه‌وه‌ى سێهه‌م شتێكه‌و خواستى باڵاده‌ستى نه‌وه‌ى یه‌كه‌میش شتێكى تر، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌ین، كه‌ داخۆ ئێمه‌ چ جۆره‌ كۆنگره‌یه‌كمان ده‌وێت، چ تایپێك له‌ كۆنگرێس (وه‌ك مام ده‌یفه‌رموو) ده‌خوازین، چونكه‌ له‌ رواڵه‌تدا ئه‌و سازانه‌ى كه‌ به‌ خۆسه‌پاندن رتوشكراوه‌ نه‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر فه‌رهه‌نگی مام‌و نه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى خواسته‌ راسته‌قینه‌كه‌ى كادران‌و نه‌وه‌ى سێهه‌مى یه‌كێتییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت، بێ چه‌ندو چوون بریتییه‌ له‌وه‌ى یه‌كێتى به‌ تایپ‌و مۆدێلێك له‌ سه‌ركردایه‌تى بپارێزین، كه‌ هه‌م ئه‌زموونى تێدا بێت‌و هه‌میش ووزه‌ له‌سه‌رییه‌وه‌ برژێت.
ئیدیۆمێكى باوو له‌ناو هێزه‌ چه‌په‌كانى دنیا هه‌یه‌، كه‌ لینین ده‌رباره‌ى ده‌ڵێت "حزبه‌كان به‌وه‌ ده‌پێورێن كێ سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات"، بایه‌خى سه‌ركردایه‌تیكردن له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ئیدیۆمه‌ نیشانیده‌دات كه‌ ئیدى هێزه‌كان به‌وه‌ ده‌پێورێن كه‌ كێ رابه‌رایه‌تى ئه‌و هێزو بزووتنه‌وه‌ سیاسیانه‌ ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ئێستا یه‌كێتى به‌رله‌وه‌ى بچێته‌ دۆخی به‌ستنى كۆنگره‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ روبه‌ڕووى خۆى بكاته‌وه‌، كه‌ داخۆ ئه‌وانه‌ى سه‌ركردایه‌تی‌و پرۆسه‌ى بڕیاریان له‌داهاتوو له‌ده‌سته‌ كێن، ئه‌گه‌ر هه‌مان روخساره‌كانى دوێنێ بن، هه‌مان خه‌م‌و قه‌یرانى ئه‌مڕۆ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ریش خاوه‌ن جریوه‌كانى سبه‌ینێ بن، خه‌مه‌كانى سبه‌ى، له‌ ده‌رده‌سه‌رییه‌كانى ئه‌مڕۆ باشتر نابن، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌ كۆنگره‌ ده‌بێت پرسی هاوسه‌نگی راگرتن له‌نێوان خۆسه‌پاندنى نه‌وه‌ى كۆن‌و كوده‌تاى نه‌وه‌ى نوێ هاوسه‌نگییه‌ك رابگرێت‌و هێڵه‌ ناوه‌نده‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.
‌‌ زیاتر ...
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ