ئاری عومه‌ر
یاساكانى جه‌نگه‌ڵ ته‌نها له دارستانه‌كاندا قه‌تیس نه‌بووه، ئا ئه‌وه‌تا درێژكراوه‌ى رێساكان له‌نێو شار‌و له‌سه‌ر شهقامو له‌ناو كۆشك‌و باڵاخانهكانیشدا ده‌بینین، له‌و شوێنانه‌ش ئه‌و فۆڕمه له سروت و نه‌ریته نامرۆییانه كه ده‌چنه سه‌ر رێگه‌ى ئاكاری جه‌نگه‌ڵ به چه‌شنێكى تر خۆیان نمایش ده‌كه‌نه‌وه، نمایشكردنهوهى ترس‌و تۆقین، نمایشكردنهوهى ملكهچیو بێ ئیراده‌یی‌و دواجاریش تهقدیسكردنى دڕندهكانو ناونانه‌وه‌یان به پاشا‌و شا‌و مهلیكو سهرۆكو سه‌ركرده‌و وه‌زیرو گزیر، ئه‌م فۆڕمى ناونانى دڕنده‌كان به ناوى بهرپرسو كاربه‌ده‌سته‌وه، هه‌مان ئه‌و تایپ‌و ستایله به‌ربه‌ریه‌ی دارستانه كه سه‌ربارى زه‌وتكردنى هه‌موو شتێك، سه‌ره‌ڕاى په‌یڕه‌وكردنى هه‌موو جۆرێكى چه‌وسانه‌وه‌و ستهمو خراپه‌كاریی، كه‌چی هه‌ر وه‌ك پیاوی قۆناغ‌و قائیدی زه‌روره‌و رابه‌ری بێ ركابهرو فریادڕه‌س وێنه‌یان له‌ناو یاده‌وه‌ریدا ده‌كێشرێته‌وه.
چه‌ند رۆژی رابردوو نووسه‌رێكى دیاری عێراقی وتارێكى له‌ژێر ناونیشانى (سارقی پروه و سارقی پوره) ده‌رهه‌ق به خۆپیشاندانه‌كانى عێراق نوسیبوو، كه تێیدا به‌رۆشنی ئه‌و مۆدێلی پاوانخوازییهى دزه‌كانى سهروهتو سامانى نیشتمانى ئاماژه پێدابوو، كه دیسانه‌وه به به‌رگێكى نوێ‌و له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ژموونى گوتاربێژى حه‌ماسی نوێ‌دا ده‌بنه‌وه دزو چه‌ته‌ى شۆڕشیش، به‌و مانایه‌ى دواجار به‌هۆى ئه‌و خه‌یاڵى تهقدیسكردنى دڕنده‌وه، هه‌مان ئه‌و دزانهى سه‌روه‌ى نیشتمانیان لوشدهدا، هه‌ر خۆیانن جارێكى تر سه‌وره‌و شۆڕشی نیشتمانیش ده‌خه‌نه ژێر چه‌پۆكی خۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه دیوێكى په‌یوه‌ست بێت به‌و سوپا زه‌به‌لاحه میدیایی‌و سهربازییو داراییه‌ى له‌ژێر ده‌ستى چه‌ته‌كانه، ئه‌وه دیوه‌كه‌ى تری په‌یوه‌سته به‌و لاوازی بیركردنه‌وه‌و دنیابینى‌و خه‌یاڵه پوچانهى شه‌قام، كه تائێستاش ناتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ى سێبه‌ری دڕنده بژین‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و هه‌ژموونه‌ى جه‌نگه‌ڵ درێژه به ژیان‌و مانه‌وه‌ى خۆیان بده‌ن.
ژیانى سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تى ئێمه، كۆى ئه‌و شتانه‌ى ئێمه به‌و جیهانه ده‌به‌ستێته‌وه، لهدهوڵهتداریو حوكمه‌ته‌وه بۆ حزب‌و خێزان‌و یه‌كه كارگێڕییه‌كانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگا، هه‌مان فۆڕم تێیدا دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌مان مۆدێلی خۆبه‌ستنه‌وه به‌قه‌ده‌ری دڕنده‌وه درێژه‌ى پێده‌درێت، ئه‌و درێژبوونه‌وه‌ى خۆبچوككردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دڕنده، نه‌ك هه‌ر ده‌رفه‌تى گه‌شه‌و هه‌ڵكشان‌و باڵابوونمان پێنادات، به‌ڵكو ده‌رفه‌تى مانه‌وه‌و ئومێد‌و هێواشمان لێده‌سه‌نێته‌وه، چونكه دواجار ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و سێبه‌ره بێت، ئه‌وه‌ى بچێته ده‌ره‌وه‌ى جوگرافیاى ئه‌و نهسلو مه‌خلوقانه‌وه، كۆى مافه‌كانى لێده‌سه‌نرێته‌وه، چونكه ئه‌و كۆى سێكته‌ره‌كانى ژیان به جوگرافیاى باڵاده‌ستى خۆى دهبینىو هه‌موو شتێكیش وه‌ك به به‌خششی خۆی لێكده‌داته‌وه.
ئه‌و هێزه پهنهانو ئه‌و حه‌شاماته زۆره‌ى له‌پشت ئه‌و جۆره تهقدیسكردنهوه، خزمه‌تى ماكینه زه‌به‌لاحه‌كانى یاساى جه‌نگه‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و چه‌شنی كۆیلایهتییهى له‌پشت ئه‌وه‌ن جارێكى تر چه‌ته‌كان وه‌ك فریادڕه‌س بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شانۆى مانه‌وه‌و باڵاده‌ستى، په‌یوه‌ست نییه له‌و دووفاقیه چه‌ندیان چه‌نگ ده‌كه‌وێت، به‌ڵكو گرێدراوى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كۆیلهبوونو خۆبچوككردنهوهیان بۆته به‌شێك له نهریتو یاده‌وه‌ری، بۆته به‌شێك له‌سروشتى خۆیان، كه ناتوانن بێ ئه‌و مۆدیله له بچووكبوونه‌وه درێژه بهژیانو مانه‌وه‌یان بده‌ن.