بیروڕا
‎تیۆرى ماڵتۆس‌و میدیاى كۆڕۆنا
ئاری عومه‌ر


‎له‌ زانستى ئابوریدا ماڵتۆس وه‌ك زانا‌و بیرمه‌ندێك خاوه‌نى چه‌ندین تێزو دنیابینی جێ سه‌رنجه‌، له‌ سه‌روهه‌موویانه‌وه‌، ئه‌و تێزه‌ بیریانه‌یه‌ كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ زیادبوونى رێژه‌ی دانیشتوان‌و پێویستى سنوورداركردنى باڵابوونى ئه‌و رێژه‌یه‌ ته‌رحیكردووه‌، ئه‌و فۆڕمه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌و ستراتیژه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كاتى تر زیاتر به‌ ده‌ركه‌وتنى دیارده‌ى نه‌خۆشی كۆڕۆناوه‌ گرێده‌درێته‌وه‌، چونكه‌ دواجار به‌شێكى زۆر له‌ چاودێران، دیارده‌ى كۆڕۆنا له‌جێی ئه‌وه‌ى وه‌ك نه‌خۆشییه‌كى خۆڕسك‌و سروشتى ته‌ماشا بكه‌ن، وه‌ك په‌تاو به‌ڵایه‌كى ده‌ستكرد له‌چوارچێوه‌ى جه‌نگى بایۆلۆژى لێكیده‌ده‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ده‌شێت به‌ بنه‌ماگرتنى تیۆریاى ماڵتۆس، كۆڕۆنا وه‌ك به‌شێكى گرنگ له‌جه‌نگێك لێی بڕوانرێت كه‌ ئامانج لێی سنوورداركردنى گه‌شه‌سه‌ندنى دانیشتوان‌و رێژه‌ى مرۆڤه‌.

‎له‌راستیدا له‌نێوان ئه‌و به‌دگومانیه‌ زۆره‌ى ده‌رهه‌ق به‌ كۆڕۆنا هه‌یه‌، چ له‌رێی ئه‌و تێۆرییه‌ى پێیوایه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ جه‌نگى بایۆلۆژى ده‌ستكردى ئه‌مه‌ریكایه‌، یانیش ئه‌و تێڕوانینه‌ى كه‌ پێیوایه‌ له‌ تاقیگه‌كانى یۆهانه‌وه‌ دزه‌ى كردووه‌، یانیش وه‌ك ئه‌و دیدگایه‌ى كه‌ پێیوایه‌ به‌شێكه‌ له‌ سه‌رمایه‌گوزارى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى ده‌رمان‌و داهێنراوه‌ پزیشكییه‌كان، له‌گه‌ڵ زۆر گریمانه‌ى دیكه‌شدا، به‌ڵام راستیگه‌لی په‌نهان‌و شاردراوه‌ى زۆرى دیكه‌ش هه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و نهێنى‌و دیوه‌ په‌نهانانه‌ى كۆڕۆنا، ئه‌وه‌ى شایسته‌ى قسه‌لێكردنه‌، ئه‌و چه‌شن‌و فۆڕمه‌ سه‌مه‌ره‌ى میدیایه‌ له‌به‌رامبه‌ر روماڵكردنى هه‌واڵه‌كانى په‌یوه‌ست به‌و نه‌خۆشی‌و په‌تا جیهانییه‌.

‎تێۆره‌كانى راگه‌یاندن زۆرو فره‌ چه‌شنن، له‌نێو ئه‌و تیۆرانه‌دا، تیۆرى به‌رپرسیاریه‌تى جیهانییه‌، كه‌ واده‌كات رۆژنامه‌نووس‌و میدیاكارو ده‌زگاى میدیایی په‌یوه‌ست بكات به‌ ئاكارێكى گه‌ردونییه‌وه‌، ئه‌و ئاكاره‌ گه‌ردونیه‌ى كه‌ دواجار هه‌موو به‌ڵا جیهانییه‌كان وه‌ك پرسی گشتى ته‌ماشا بكات‌و له‌چوارچێوه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى جیهانیی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوانه‌ بكات كه‌ روده‌ده‌ن، به‌و مانایه‌ى كه‌ ئیدى كه‌ پێویسته‌ میدیاكار ته‌نها له‌و سیاقه‌ بچوكه‌دا خول نه‌خوا كه‌ له‌جوگرافیاى بچووكى نیشتماندا روده‌ده‌ن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆى ئه‌و پرسه‌ جیهانیانه‌ش هاوسۆز بێت كه‌ ده‌شێت به‌شێك له‌ پشكه‌كانى به‌ر ئه‌و بكه‌وێت، به‌ بنه‌ماگرتنى ئاكاره‌ باڵاكانى ئه‌و تیۆره‌، وامان لێده‌كات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ووردتر له‌و چه‌شنى مامه‌ڵه‌ ووردبینه‌وه‌، كه‌ میدیاكانى كوردستان له‌ماوه‌ى رابردودا له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانى نه‌خۆشی كۆڕۆنا ئه‌نجامیانداوه‌، كه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ هێنده‌ى له‌مناڵدانى تیۆرى ماڵتۆسه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌، ئه‌وه‌نده‌ به‌رهه‌مى تێزه‌ مرۆییه‌كانى تێۆرى به‌رپرسیاریه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌بوون، له‌وه‌شه‌وه‌ نیشانیده‌دات كه‌ میدیاى كوردى چه‌نده‌ لۆكاڵییه‌و چه‌نده‌ش له‌ بازنه‌ى بچوكى خۆیدا خول ده‌خوا.

‎ـ هه‌ر بۆ زانیاری له‌ماوه‌ى داهاتوودا، له‌گه‌ڵ هاوڕێم مه‌لا ئاریان نوسەروو رۆژنامەنووس.

توێژینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شمان ده‌رهه‌ق به‌ میدیاى كوردی‌و روماڵى كۆڕۆنا چاپ‌و بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌هیواین كه‌ رۆشنایی بخاته‌ سه‌ر ئه‌و چه‌شنه‌ روماڵه‌ نابه‌جێیانه‌ى میدیاى كوردی كه‌ ده‌رهه‌ق به‌كۆڕۆنا ئه‌نجامیداوه‌.


‌‌ زیاتر ...
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
ئاڵا ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ