له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی شه‌شدا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، یهكێتیو پارتی، بهیٔامادهبونی سه‌رۆك وه‌زیران (د.به‌رهه‌م)و وه‌زیری دارایی (بایز تاڵه‌بانی) هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا، له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی كۆبوبوینهوه. باسی یٔاستهنگه داراییه‌كان ده‌كرا. من هێنده‌م وت:
سیاسه‌تی یٔابوری حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه. ژێرخانمان لاوازه‌و دابه‌شكردنی ده‌یان هه‌زار پارچه زهویو دامه‌زراندنی سه‌دان هه‌زار كه‌س، به‌بێ نه‌خشه، كوردستان دوچاری قهیرانو هه‌ره‌سی دارایی ده‌كات؛ هه‌روه‌كو پڵنگه‌كانی یٔاسیا. بایز تاڵه‌بانی گوتی: راست یٔهكات.. باقی یٔامادهبوان، كه‌وتنه بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌رو پرسیاركردن!
یٔێستا كوردستان، له‌ڕووی یٔابوریهوه گه‌یشتۆته بنبه‌ست. حكومه‌تێك دوای (29) ساڵ حوكمڕانی نه‌توانێ موچه دابین بكات، هۆیه‌كه‌ی ته‌نها یٔه‌وه نییه، به‌غداد پاره نادات. ته‌نانه‌ت یٔه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه هۆكاره‌كه‌ی له‌وه‌دا ببینرێ، كوردستان (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ناردووه یان نه‌ناردووه بۆ به‌غداد. له‌بنچینه‌دا هه‌ڵه‌كان له‌هه‌ناوی سیاسه‌تی یٔابوری حكومه‌تدا له كابینه‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا دوا كابینه په‌نگی خواردووه. په‌رله‌مانیش، به‌درێژایی خوله‌كانی، نه‌یتوانیووه له‌كێشه‌و قه‌یرانی حكومه‌ته‌كان بپێچێته‌وه. بیرمان نایه‌ت، هه‌تا (1997) كه نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك سه‌ریگرت، خۆ كوردستان، دینارێكی له عێراق وه‌رنه‌ده‌گرت.. كه‌چی چه‌ند ساڵێك موچه‌ش هه‌ر ده‌درا.
داهاتی كوردستان، له‌دوای نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك، زیادی كردووه‌و بازاڕ بوژاوه‌ته‌وه‌و باجی كه‌لوپه‌لی هاورده‌و باج زۆرتره (پێش كۆرۆنا). كه‌چی، ده‌بینرێ، له‌دوای روخاندنی به‌عسه‌وه، كه (17%-15%)ی بودجه هه‌بووه، موچه هه‌بووه، نه‌وتی كوردستانیش زیاتر له (10) ساڵه ده‌فرۆشرێ، سه‌ره‌ڕای یٔه‌وه‌ش، قه‌یران بیناقاقای گرتوین. حكومه‌ته‌كانمان، به‌ده‌ست كێشهگهلێكهوه ده‌ناڵێنێ. له‌وانه:
یه‌كه‌م: سیسته‌می حوكمڕانی، نه‌كراوه‌ته سیسته‌مێكی هاوچه‌رخی سه‌رده‌می جیهانگیری-یٔینتهرنێت.
دووه‌م: ده‌ستوری هه‌میشه‌یی گه‌لپه‌سه‌ند له‌كوردستاندا، نییه.
سێهه‌م: ژێرخانی یٔابوری، تا یٔێستاش، پشت به داهاتو به‌رهه‌می ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێ.
چواره‌م: حیزبایه‌تی‌و پشك پشكێنه، سه‌پێنراوه‌ته سه‌ر پهرلهمانو حكومه‌ت.. هه‌تا دوا پۆست‌و پله.
پێنجه‌م: بیروكراسیهتو مشه‌خۆری، بونه‌ته مێمڵی خوێنبه‌ره‌كانی حكومه‌ت.
شه‌شه‌م: گه‌نده‌ڵی، نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵكو خه‌ریكه چینی گه‌نده‌ڵ پێكدێ له: كۆمپانیای نهێنی، سه‌رانه سه‌ندن، هێزی چه‌كداری گهندهڵپارێزی، كۆنترۆڵكردنی گومرگه‌كان، دزین‌و هه‌راجكردنی نه‌وت، به‌رتیل وه‌رگرتن، ده‌سته‌گه‌ری حیزبی-یٔابوری. لوشینی سه‌دان ملیۆن دۆلاری مانگانه‌ی شیرینی نه‌وت، خۆپهرستیو هه‌لپه‌رستی، گوێنه‌گرتن له ره‌خنه‌و غروری سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتخوازی..تاد.
حه‌وته‌م: دیفاكتۆی دوو ده‌ڤه‌ریش، به‌هۆی لاوازی متمانه، قوڵنهكردنی په‌یوه‌ندی حیزبایه‌تی، به‌دینه‌هێنانی هاوسهنگیو نه‌بونی ده‌ستوری گهلپهسهندهوه، هۆكاری دوو هێزین..
سه‌ره‌ڕای یٔه‌و راستیانه، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا:
سه‌رباری هه‌موو ناكۆكیه‌كان، هه‌موان پێویسته یٔه‌و راستییه بزانن، هه‌موو لایه‌ك، له‌ناو یه‌ك پاپۆڕدان. شه‌پۆل‌و زریان.. خه‌ریكه هه‌ڵده‌كه‌ن. له‌كاتێكی وادا، یٔۆباڵێكی گه‌وره‌یه، به بیانوی لاوه‌كی، كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی دوابخرێ. نه‌ك پێویسته كۆبونه‌وه‌كان له‌نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كی‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌موو لایه‌كیش یٔاماده بێ، دان به هه‌ڵه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی خۆیدا بنێ. كه‌مترین یٔامادهییش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ره‌خنه له‌خۆگرتنی لایه‌نه‌كانه. ره‌خنه‌ی راستگۆیانه.. نه‌ك پینه‌وپه‌ڕۆ. یٔینجا ده‌شبێ، بیر له پرۆژه‌ی هاوبه‌شی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكرێته‌وه. پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه، كه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی یٔابورییهوه ده‌ستپێبكات، هه‌تا ده‌گاته چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی حیزبه‌كان.. له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسهنگیو دادپهروهریو.. به‌هێزكردنی حكومه‌ت، به كه‌سانی ته‌كنۆكرات، پسپۆڕ، راوێژكاری هه‌ره شاره‌زا.
مه‌خابن، یٔه‌و كێشه یٔابوری، سیاسی، په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان، گهندهڵیو فره له‌شكری..تاد له‌ناو په‌رله‌مانیشدا به‌رده‌وام ره‌نگی خراپی داوه‌ته‌وه. هه‌موو یٔه‌و كێشانه، به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م كاراكردنی په‌رله‌مان چاودێری حكومه‌ت بكات. په‌رله‌مانێكیش نه‌توانێ چاودێری حكومه‌ت بكات، په‌رله‌مانه‌كه لاواز دهبێو حكومه‌ته‌كه‌ش، له‌ناو كێشه‌كانیدا نوقم ده‌بێ.
تكایه، پشتی ته‌واو به پشكی حكومه‌ت مه‌به‌ستن. مادام له‌م عێراقه‌دا حكومه‌تێكی دیموكراسی نییه‌و له ساڵانی یٔایندهش نابێ، هه‌ڵبه‌ته ده‌ستوریش سه‌روه‌ر نابێ، كه‌واتا: دڵنیابن، رێكه‌وتنی نوێش، تا سه‌ر بڕ ناكات. گریمان به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بۆ یٔه‌م مانگه‌و دوای یٔه‌مه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بۆ چه‌ند مانگێكی تریش كێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر كرا، ژێرخانی یٔابوری كوردستان وا شێواو بێت‌و دۆخی سیاسیشی به‌م چه‌شنه بمێنێته‌وه، له‌م عێراقه‌و له‌م یٔیقلیمهدا، هه‌میشه مه‌ترسیه یٔابوریو سیاسیه‌كانمان له‌سه‌ره. بۆیه ده‌سته‌به‌ری راسته‌قینه، ته‌نهاو ته‌نها گۆڕینی سیاسه‌تی یٔابوریو گۆڕانكاری سیسته‌كی حوكمڕانی‌و په‌رله‌مانێكی كارای چاودێری راسته‌قینه‌ی حكومه‌ته. كه یٔێستا هیچی یٔه‌وانه، نه‌ك نابینرێن، به‌ڵكو خه‌ریكه بارێكی بابه‌تی له چاره‌سه‌ركردن نه‌هاتوو دێته یٔاراوه. لێكدانه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی باری بابه‌تیش، واتا: حكومه‌ت قه‌یرانه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر نه‌كرێ‌و خه‌ڵكیش چیكه به‌رگه‌ی قهیرانو سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ت، نه‌گرێ.