بیروڕا
ئایدۆلۆژیای پشت پرۆسەی ئەنفال.
نه‌سرین كورده‌

  هەرلەسەیەکانی سەدەی رابردووە تاروخانی رژێمی عێراقی چەندین تاوانی دژە مرۆڤایەتی دەبینین کە بەرامبەر گەلی کورد کراون لەقۆناخەجیاجیا کانی حکومەتی  عێراقی و رژێمە یەك  لەدوای یەکەکانی عێراق  کەلە پرۆسەی جینۆسایدی گەلی کورد بەناو ئەنفالدا لەسایەی رژێمی فاشی بەعسەوە گەیشتە لوتکە ئەگەر چاوێك بگێرین بە مێژووی گەلی کورد لە م پارچەیەی باشور نیشتمانەکەی ، لەگەڵ دەولاتی مەرکەزی عێراقیدا کەکورد  دوورلە خواستی خۆی بەزۆر لێکنراوە بەم دەولەتە شۆڤێنی  و دژی بە کورد ئە واچەندین کارەساتی نامرۆڤانە دژ بەگەلی کورد کراوە کەتێایدا پێشێل کردنی مافی مرۆڤ گەیشتۆتە لوتکە کەرامتی مرۆڤ ژێر پێ خرا  تیایدا هیچ  مانایەك بۆئازادی گەلان و مافی چارەی  خۆنوسین نەهێڵرایەوە کە دوورلە بنەماو پرانسیپی  جارنامەی گەردوونی  مافی مرۆڤن وکۆمەڵگە ی نێو دەوڵەتی بریاری لەسەر داون کەچی دیکتاتۆرو حوکمرانی ئەوسەردەمی  شۆڤێنیەکان بکەین تەواو دژەمرۆڤیاتی بوو.
صدام رژێمێکی کردبە یەکێك لەگەندەڵترین سیستەمە  دیکتاتۆریەکانی جیهان، پرۆسەی  جینۆسایدکردنی گەلی کورد کرا لە هە مانکاتدا دژی هەموو مرۆڤایەتی بوو بۆیە حەق وایە گەلی کورد خوێندنەوەی جدی بۆبکرێت،  چونکە گەلێك بەبەرچاوی هەموو عالم و چاوی میدیاکانەوە جینۆسید بکات ،چین ئەو پاشخانە فکری و ئەفکارە ئادۆلێژیانە کە والەسەرانی رژێمێك دەکەن مافی ئەوە بەخۆیان بدەن گەلێک قتڵ وعام بکە
وویژدانیان ئازاریان نەدات بۆ وەلامی  ئەو پرسیارانە دەبێت سەیری مێژووی  رژێمی بەعسیەکان بکەین گەر سەیری رژێمی عێراق و رژێمەکانی تری جیهان ئیسلامی وعەربی بکەین بەردەوام لەقەیرانی شەرعیەت دا بوو نەک هەر لەرێگای پرۆسە یەکی دیموکرتیانەی ئازاددا  نەهاتوونتە سەرکار بەڵکوبەشێك لەگەلەگەی بەزۆربەبێ خواستی خۆی خراوەتە سەرجوگرافیاکەی وەك عێراق  وکورد لەرێگەی ئیمپریالیزمەوە بوون بە حاکم و لەپاش ئەوەش بەئاگرو ئاسن حوکمیان کردوین بۆیەپێسمەرگە قارەمانەکان جوابی ئەوئاگروئاسنەیان داوەتەوە هەرگیز نەیاتوانیوەسیتمێکی دیموکراسی ئازدیانە هەبێت بۆیە کورد جگە لەدەردەسەری بۆ گەلانی ژێردەستەوەکوکوردچونکە ئەوسیستە مانە ئامادەنین ئەو هێزوگەلانەی داوای مافیان لێ دەکەن وەك  خاوەن ماف بیان ناسێنن  چونکە ئەو تێروانینیە ئایدۆلۆژیەی هەیانە بۆ نەتەوەو سەروەری نەتەوە رێگەیان نادات هەر ئەم تێروانینیە ئەومافەیان پێدەدات گەلێك  جینو ساید بکەن هەولی سرینەوەی یەکجار بدەن.  بۆیە دەبێت سیاسەت مەدارانی کورد هەوڵی سرینەوەی ئەم جۆرە تێروانین وساسیانە لەهەرلایە ن وهێزیکەوە جینۆسیدوکارەساتی لەوجۆر دووبارەنەبێتەوە  ئە بێت ئەم هەوڵو دژایەتیانەش هەموو هێزولایەنێك بکرێت لەژێرهەر ئالاونەتەوەیەك بێت چونکە ئەگەرئێمە وەك گەلێکی ئازادی خواز بمانەوێت بەکەرامەتی مرۆڤانەی خۆمانەو بژین دەبێت دژی ئەوئەفکارانە بین ئەنفالیان درووست کرد وبە شەر عییان لەقە ڵەم دا ئەگەر هەردەوڵەتێک بێت جێگای قبوڵنیە 
ئەبێت کوردیش هەرگیز  بەو سەردەمی بەعس نخوازێت راستە حوکمەتی کورد  مادی ومعنەوی  کێشەمان هە یە بەلام ئازادین.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ