بیروڕا
بۆ ژنان.. با ئەوەمان لەیادبێت دەنگدان ئەرک ومافە
نه‌سرین كورده‌
لەمێژووی بزتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەماندا ژنان شان بە شانی پیاوان رۆڵی بەرچاویان بینیوە لە هاوکاریکردنی شۆرشی یەک لەدوای یەکەکانی کوردستاندا ئێستاش بەهەمان گڕوتینی نەتەوەیی جارانەوە بەردەوامن لەخزمەتکردنی نیشتمانە کەمان بەهەموو توانایانەوە هەوڵی سەرخستنی ئەزموونی دەسەلاتی یەکێتیەکەماندا بەردەوام دەبین.

 لەکاتێکدا هەنگاو بەهەنگاو لەرۆژی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق نزیک دەبینەوە کەئەوەش دیاریکردنی چارەنووس ئایندەی عێراق دەبینینەوە کەتیادا دەنگ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق دەدەن کەئەمەش نوسینەوەی دەستور دەکەوێتە ئە ستۆی ئەندام پەرلەمانەکان بۆدەست کەوتەکانی گەلی کورد.

 حیزبەکوردییەکان  سەرجەم تواناکانی خۆیان  خستووەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی دەنگ بەلام دەنگدەران رووبەرووی چەندین گومان وترس دەبنەو لەسەر حزبەکوردیەکان کەهەڵوێستی باشیان نەبێت بۆخزمەتکردن و دابینکردنی کارەبای زیاترو کێشەی نیشتە جێبوون و رێگاو بان وگرانی نرخ و کێشەکانی زۆربەی لایەنەکانی ژیان کەتائێستا ئەوەندە کاری لەسەر نەکراوە  بەئومێدی ئەوەی کەدەنگدەران رازیبکەن دوای هەڵبژاردن چارە سەری جدی ئەم کێشانە بکەن.

 ناروونی ونائارامی باری سیاس لەعێراق وانەکات کەکوردەکان ترسیان لەوەهبێت کە حکومەتی ئایندە نەتوانێت دیموکراسسی ئازادی بۆعێراق وکورد مسۆگەربکات بەشێوە یەک کەلەلایەن نەتەوەیەیگرتوەکا نەوە بپارێزێن و گوێش لەبۆ چونەکانمان وقسەکانی کورد بگیرێت ئێمەی کوردهەموو رابردوو دەخەینەلاو پشت بەسندووقەکانی دەنگدان دەبەستین چونکە دەنگدان بەئەرکێکی پێویست ئەزانین،
 زۆر هۆکاری  ناوخۆو نێودەوڵەتی وادەکات کەکوردان بەگومانەوە لەئایندەی سیاسی بروانن ، کورد دوژمنی زۆرە جگە لەدوژمنە ناو خۆیەکان و وڵاتانی دەرو دراوسێ و سیاسەتی نێودەولاتی لەقەوارەی  بەهێزی کورد دەترسێ  بۆیەکاریش دەکەن کە کورد ئامانجەکانیان نەیەتەدی ویگرتوونەبن.

ئێمەی کورد بەیکگرتووی و ئارام بەشداری هەڵبژاردن بکەین بۆ ئەوەی مسۆگەری نەتەوەکانی کوردوعەرب وئاشوری وکلدان  لەعێراقی یەکگرتوودا بژین، هەڵبژاردن بکەینە قۆناغێکی مێژووی سیاس نوێ و سندووقەکانی دەنگدان بکەینە مەیدانی کێبرکێ وململانێی گروپ و هێزە جیاوازەکانی کۆمەڵگە.

ئێمەی ژنان سندووقەکانی دەنگدان رەنگ رێژبکەین بۆلیستی هاوپەیمانیەکامان بە پشتگریکردتن و بەشدار ی بەرچاوی ژنان لەپرۆسی دەنگداندا ، بۆیە ئەمرۆ بەگەورترین خەباتی نوێی ژناندا دەرۆین وتێدەپەرین پێویستە ژنان بەدڵێکی گەورە وبەهێزەوە بەرەوسندووقەکانی دەنگدان خۆیان ئامادەبکەن و ژنان سەرخەن دەنگی خۆمانیان پێبە خشین، ژنانی سەرکەوتووش دەبێت ئەوەلە بیر نەکەن کە چۆن کار بۆ داهاتووی ژنانی کۆمەڵگەی کوردی دەکەن.
‌‌ زیاتر ...
ستران عەبدولڵە
ستران عەبدولڵە
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ