بیروڕا
ئاڵوزییەکانی و هەرێمی کوردستان و عێراق بەکوێ گەیشت ؟
نه‌سرین كورده‌

  لەئیستادا عێراق بەقۆناغێکی هەستیارو  گرنگدا تێدە پەرێت بە هۆی کەمبونەوەی متمانەی نێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراق، ئەمەش کاریگەری خراپی بۆسەر دۆخی سیاسی وئە منی وکۆمە ڵایەتی هەیە ،بەجۆرێک کە لەگەڵ بەردەست نە بونی دامودەزگا دەستوری  و سیستەمێکی تائیفی دوور لە هوشیاری وهەستکردن بەیەکسانی دەناڵێنن ئەمەوێرای ئاڵۆزیەکانی ئەو دوایەی نێوان بەغداو هەرێمی کوردستان ، کەهەڵکشانی بارگژیەکان زیاتر لە نەبوونی موچه‌ی هەرێمی ونە ناردنی و ناردنی هێز بۆ ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی  هەر ێم بەبیانووی پاراستن و راونانی تیرۆرسیتان کە گومانی لێدەکرێت بۆ گوشار خستنەسەر دەسەلاتدارانی کورد لە بەغدا و هەرێم بێت بۆ یە لێرەوە ناکۆکیە کان زەقتر بوونەوە و رەنگدانەوەی لەسەر پەیوەندیەکان و کێشەلەسەرەکان هەیە ،بۆ نموونە مادەی (١٤٠) ی دەستور و ناوچە دابڕاوەکانی کور دستان لەنێو دەستوری هەمیشەیی عێراقێشدا ئاماژەی  بۆ کراوە بەلام حزبە سیاسیەکان خەریکە بیریان ئە چێتەوە یان لەسەر بودجەی هەرێم و پرسی  نەوت و غازوپێشمەرگە کەتاوەکو ئێستا وەک  خۆیان  ماوەنتەوە ،  هەر چەندە دەستوور بە روونی باسی لێوەکردوون .

دەکرێت حزبە کوردیەکان چارەسەری بکەن  ئەگەر لە ئێستاشدا نەکرێ ئەوە پێویستە لەداهاتوودا ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن، بەلام گرفتی سەرەکی ئەوەیە هەر دوولا بەجۆرێکی شیکاری دەستوور دەکەن کەهەر یەک بەرژەوەندی خۆییان لێکیدەدەنەوە حکو مەتی ناوەندی ئامادەی گفتوگۆنیە لەو ڕوانگەیەوە سیاسیەکان کارتێکی گوشار بەکاری دەهێنن تاوەکو کوردەکان وابەستەبکات بەناو ناوەندی  دەسەلاتەکانی گەمارۆی  بدات کورد ململا نێکانی وای کردووە لەدەستوور دوور بکەونەوە زیاتر هەوڵی رێکەوتنی سیاسی بدەن بە مەش کورد  ناتوانێت جەخت لەمەبکاتەوە ، مادەکانی دەستووری حکومەتی بەغداد زۆر جار بۆ نزیک بوونەوە هەنێک رێکەوتنی زارەکی و تەنانەت نووسینیش ئیمزاکردووەکە خۆی وانیشاندەدات کەپەرۆشی پەیوەندی نێوانیان و  کێشەکان بەئاراستی چارەسەرببات وکۆتایی  بەدەسەڵاتی نێوانیان بێهنێت ،بەلام دوایی دەرکەوت تە نها مەبەستی حکومەتی عێراقی کات بەفیرۆدانی کاتەکە و درێژ کردنەوەی هەمان سیاسەت ،ئەوەشمان لەبیر نەچێ کەولاتانی ئیقلیم رۆڵی بەرچاویان هە یە لەدەستێوەردان و گۆرينی رێرەوی مەسەلەکان بەئاقارێکی دیکە و بەردەوامی بارگرژییەکان تەنانەت بەکارهێنانی هێرشی لەبەرامبەر ئەوەی ئەو ولاتە خوازیارنییە کوردەکان پەیوەندنیان لەگەڵ هەندێ ولاتداپتەو بێت کە هەست دەکەن مەترسییە بۆسەر بەرژوەندیەکانیان ،بۆیە دەبینین گوشار ەکانیان چرتر دەکەنەوە لەسەر حزبەکوردیەکان ، ئایا حکومەتی ناوەندی بیرلەوە دەکاتەوە لەداهاتوو دروشمی پێکەوە ژیان و ئاشتبوو نەوەی نیشتمانی و کێشە هەڵواسراوەکان بەرو چارەسەرێکی بنەرتی بەرزبکاتەوە؟ پرۆسەی سیاسی لەعێراقدا بەرەو هەڵدێرمان نەبات! ئەمە ئەو پرسیارانەیە کە لەداهاتوودا وەلامی خزبەکان دەداتەوە بۆکورد، گرنگە جەخت لەسەر بەندەکانی دەستور بکاتەوە لەو چوارچێوەیەش کێشەکانی بگە یەنێتەقۆناغێک  کەدواجار هەموولایەنە کان بگەیەنێتەوە  بەو یاساودەستوورانەی کە کاری لەسەرکراوەو کەئێستا فەرامۆشکراوە.هەرئەوەش زەما نەتی شەراکەتی مانەوەی کوردلەگەڵ عێراقدا دانانی دەستوور لە پێناوی سیاغەکردنی ڕێکە وتنێکی کۆ مەلایەتییە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی ولاتدا.

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ