بیروڕا
هە شتی مارس و دەستکەوت وخە باتی ژنان
نه‌سرین كورده‌

 هەشتی مارس رۆژی جيهانی ژنان ئەورۆژه گەورەیەی کە لە مێژووی خەباتی کرداری ژن لە جیهناندا  روویدا هەشتی مارس رۆژێکی پرشنگدارە لە خەباتی  ژنان و سنبولێکە بۆ ژنانی جيهان پێویستە لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم رۆژدا پلانی باش و تۆکمە بۆ بنیادنانی سیستمێک کە مافەکانی ژنانی تێدا پارێزرێزراوبت ، هەشتی مارس ئاوردانەوەیە له‌ مێژی پر فیداکاری ژنانە لەپێناوی بەدەستهنانی مافە کانیان. 

بەداخەوە بابەخدان بەرۆژی هەشتی مارس لە کۆمەڵگەی کوردا پێشلکردن  وچەوساندنەوەو ئازارو کوشتن ودەستدرێژیه‌ ، چونکەژن بوون وەک سیفە تیکی ناسک پڕ لە جوانی وپاکی وپیرۆزی یە کیکە لە و سیفە تە جوانە ی کە  لە کومە ڵگە ی رۆژ هە ڵا تدا رەگە زی مینە ی پێدەناسرێت ئەوشمان لەیادنەچێت کۆمەڵگەی کوردی  وەک زۆربەی کۆمەڵگەکانی تری  رۆژ هەلاتی ناوەراست کۆ مەلگەیه‌کی خاوەن عە قڵێتی پیاو سالارییە هیچ ماف وئازادیەکی  وەک پێویست بەژنان رەوانەبینت چونکە ئەم کۆ مە ڵگەیە لەنەریدا کۆمە ڵگەیکی  بێبنه‌ماو پرەنسیبی هەیە  کە هەموومافەکانی شەرف لەژیانی مێنه‌ی کوردا کراوەتەوە  هەر وە ها ئەوشمان لەیادنەچێت کەئەم دابوونرێتە ی په‌یڕه‌ودەکرێت  تایبه‌ت مه‌ندی لە کۆمەڵگەكانی تردا  سەرچاوە لە عورف وکلتوورە وەرگرتوە بەلام ئەمرۆ ژنانی کورد  هەنگاوی باشیان هێناوە بوونه‌ته‌ بەشێک  لەکارەکتەرە  گرنگەکانی کۆمەڵگە چوونکە لەرابردووداژنان  لەمافی خێندن و  بەشداری کاری سی کۆمەڵیەتیان کەم بوە کاری ئەوان بەخێوکردنی منداڵ ولانکەی ئارام.

 بەلام ئەمرۆ ژنان پێگەیەکی گرنگیان لەژیانی سیاسی وکۆمەڵایه‌تی تەنانەت   بازرگانیدا هەیە  وەک وپیاوە  کارکتەرێکی سەرکی بەرێکردنی ژیانه‌  ئەمرۆگرنگ و پێویستە لەم رۆژەدا گرنگی تەواو بەپرسی ژنان لەرووی جێبە جێکردنی ئەویاسایانە بچنە بواری جێبە جێکردنەوە لەروویەکی تره‌وه‌ کار لەسەر  مادەی ژمارە (٥٩/٦٢)کەتیبەتە مافەکانی ژنان وەکو بەرگری وپارێزگاری لەمافی ژنان کەبە پشتوانیەکانی سەرۆک مام  جەلال کە هەمیشە پشتیوانی ژنان بوە بۆبەدیهنانی مافەکانیان.

پێویسته‌ هانی ژنان بدرێت بۆ ئەوەی کەدەستیان کراوتر بکرێت بۆکارکردن لە و بابەتانەی کە پیوەستە بەپێشکەوتنی ولات وەکەجۆرەکانی بەرهه‌م هێنان و پیشە سازی کە تائێستا وەک و پێویست بوار بۆژنان نەرەخساوە دەبێت لێکۆلینەوەی  ریشەی وگشتگیر وزانستی بۆکێشەکانی ژنان گرنگ پێبدرێت هانی ئەوسەنتەرو رێكخراوانە بدرێت کە کارلەسەر پرسی ژنان دەکەن لەروویەکی ترەوە پێویستە ئاورێکی لەراگەیاندنەکانی ژنان بدرێتەوە وچیتر ژنان فەرامۆش نەکرێت وحکومەتی هەرێم گرنگی بەراگەیاندنەجیاوازەکانی تایبەت بەژنان بده‌ات ئێستاکچان کەزانکۆیان تەواوکردنازانن کاتەکانیان چۆن پربکەنەوە ئەمەش  وایکردوە کچان هەرله‌ماڵه‌وە بمێنەوه‌و تووش بارێکی دەروونی ناجێگریدەبن ، پێویسته‌ کۆمەڵگا لە وخە وەەقوڵە بەئاگابێت   ئەگەرناکاتێک دەزانین خۆشەویستی وجوانی ژیان هەمویمان له‌ ده‌ست ده‌رچوه‌.

 

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
هێڤار محه‌مه‌د عومه‌ر
زۆرترین خوێندراو