بیروڕا
یه‌كێتى له‌ غیابى دوو سه‌ركرده‌دا
نه‌سرین كورده‌

دوو سه‌ركرده‌ و دوو كه‌ڵه‌ پیاوى سه‌رده‌م و هاوچه‌رخ كه‌ بۆ یه‌كێتى و نیشتمانى یه‌كێتیه‌كان مایه‌ى شانازى و چنینه‌وه‌ى یه‌ك به‌یه‌كى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى بونیادى ریبازى پیرۆزى یه‌كێتى هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بوون بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى حه‌كیمانه‌ هاوسه‌نگى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كادرو ده‌روبه‌ر راگرتووه‌، به‌ته‌واوى خوێندنگا یان بڵێین په‌یمانگایه‌ك بوون سه‌دان ده‌رچویان پێگه‌یاندووه‌، ئه‌وان رێبازى پیرۆزى یه‌كێتیان به‌ زۆرێك له‌ ولاتان ناساند و تا ئاستى بوون به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوى سۆسیال ئه‌نته‌ر ناسیۆنال به‌ هه‌وڵى مام جه‌لال بوو كه‌ یه‌كێتى توانى ببێته‌ هێزو پێگه‌یه‌كى به‌هێزى هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وان دوو سه‌ركرده‌ى پێویست بوون به‌ ئێستاشه‌وه‌ به‌ نه‌بونیشیان فكرو ئایدیاى ئه‌وان كارى كردۆته‌ سه‌ر خه‌ڵكى و خه‌ڵكان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ له‌ كارو خه‌باتى ئه‌وان ده‌دوێن.
  كاریگه‌رى زۆریان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنى ره‌وتى بزوتنه‌وه‌ى سیاسى هه‌بووه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت پێشه‌نگ بوون له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ى دیكتاتۆریه‌ت و ده‌ستپێشخه‌رى زۆر لایه‌نى چاكسازى بوون له‌ پێناو ئاینده‌ و خۆشگوزه‌رانى بۆ كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان، به‌ڵام مه‌خابن تا دواى راپه‌رینیش له‌ جه‌نگ دژى دیكتاتۆریه‌ت و رژێمى به‌عس و سه‌رقالبوون به‌ ئازادكردنى هه‌رێمى كوردستان و وه‌رگرتنى سه‌ربه‌خۆى تا زه‌مه‌نێك بوو، به‌لام دواتر به‌هۆى گرژى  و ئاڵۆزییه‌كانى ناوخۆو په‌یوه‌ندییه‌كانى تر له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندى دار به‌ پارت و ره‌وته‌ جیاوازه‌كانى تره‌وه‌ دیسان هۆكاربوو بۆ خاوكردنه‌وه‌ى خه‌باتى ئه‌م دوو كه‌ڵه‌ پیاوه‌ بۆ چاكسازى كردنى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رزگاركردن له‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نده‌ڵى كه‌ دواى راپه‌رین ته‌نیوه‌ته‌ ناو دامه‌زراوه‌كانى كوردستان زۆر لایه‌نى ئابورى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى له‌ ئاستێك وه‌ستان، به‌ڵێ هه‌وڵ و خه‌باتى ئه‌م دوو كه‌ڵه‌ پیاوه‌ مه‌زنه‌ نابێت له‌ یاد بكرێت ئه‌وان بنچینه‌ى دامه‌زراندنى ریبازى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بوون ئه‌و یه‌كێتى یه‌ى كه‌ ئێستا خاوه‌نى پێگه‌و جه‌ماوه‌رێكى به‌هێزى بنكه‌ فراوانن وه‌ له‌ ئاینده‌شدا تاكه‌ هێزى باوه‌رپێكراوی سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستانى ده‌بین، ئه‌گه‌ر درێژه‌ پێده‌رى هه‌مان ریبازى ئه‌و دوو سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ بین به‌تایبه‌تیش هه‌ڤاڵى خۆشه‌ویست و له‌یادنه‌چوو مام جه‌لال 
  ، كه‌واته‌ كاریگه‌رى  ئه‌م دوو سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ هه‌ر له‌سه‌رده‌مى خۆیان تاكو ئێستاش به‌رده‌وامى هه‌یه‌ ،  یه‌كێتى هیچ كات بێ مه‌ترسى نه‌بووه‌ به‌ڵكو زۆرجار به‌ كۆمه‌ڵێك ئاشوب ده‌وریان داوه‌ به‌ئامانجى پوكانه‌وه‌ى،  نه‌یارانى به‌رده‌وام له‌ چاوه‌روانى توانه‌وه‌یدان خۆگرى و باوه‌رى به‌هێزى یه‌كێتیه‌كان كه‌ له‌ قوتابخانه‌كه‌ى مامه‌وه‌ فێرى بووین فێرمان ده‌كات ئێمه‌ هه‌رگیز نانه‌وێن هه‌ڵگرى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ین كه‌ ده‌ڵێت سه‌فین له‌ بن بێت یه‌كێتى له‌بن نایه‌ت.
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ