بیروڕا
نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌رده‌مى كۆرۆنادا
نه‌سرین كورده‌

ڤایرۆسى كۆرۆنا وه‌ك  دیارترین جه‌نگى ساڵ  دژ به‌ مرۆڤایه‌تى ئه‌ژمارى بۆ ده‌كرێت، كاریگه‌رى راسته‌خۆى له‌ ئابورى جیهان كرد به‌ده‌ر له‌ كاریگه‌ریه‌ ترسناكه‌كانى ترى له‌سه‌ر ره‌وشى ته‌ندروستى مرۆڤ، چه‌ندین لێكه‌وته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى  به‌دواى خۆیدا كێش كردووه‌ له‌وانه‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى كه‌  بۆته‌ خاڵى جیاواز  له‌سه‌رده‌مى كۆرۆنا و پێشى كۆرۆنادا، كه‌مبونه‌وه‌ى تێچونى هاوسه‌رگیرى له‌سه‌رده‌مى كۆرۆنا له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌ وه‌ك داخستنى هۆڵه‌كان كارى له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ى خێزانه‌كان كرد به‌ كۆبونه‌وه‌و ئاماده‌بونى  كه‌مى ئه‌ندامانى خێزان و كه‌مبونه‌وه‌ى تێچونه‌كانى تری وه‌ك لایه‌نى جوانكارى و وێنه‌گرتن و خوان بۆ میوانه‌كان. نه‌ریتێكى ترى كۆمه‌لایه‌تى وه‌ك پرسه‌ و قه‌ده‌غه‌كردنى كۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌ خزمان و كه‌س و كارى مردووه‌كه‌ ته‌نانه‌ت به‌خاك سپاردنى مردووانى كۆرۆناش ریتمێكى ترى وه‌رگرتووه‌، هه‌روه‌ها كۆرۆنا كارى كرده‌ سه‌ر مه‌راسیمه‌ ئاینیه‌كان  وه‌ك حه‌ج و عه‌مره‌ و داخستنى مزگه‌وته‌كان وه‌ستاندنى تا كاتێكى نادیار، مه‌راسیمه‌كانى ترى وه‌ك نه‌ورۆزو جه‌ژنه‌كان، ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌گه‌ڵ خۆى دا ڕاپێچى كرد ئاراسته‌ى په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى گۆرى له‌ قۆناغێكه‌وه‌ بۆ قۆناغێكى تر ته‌نانه‌ت كاری له‌سه‌ر پێگه‌ى خێزان و ده‌وڵه‌تیش كردووه‌، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكه‌ین له‌ كلتورى كورد دا  وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر هاتوچۆ و ئاوێته‌بونى خێزان و سه‌ردانى كردنى یه‌كتر، كورد ئه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ندییه‌كى كۆمه‌لایه‌تى به‌هێزیان هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و خانووه‌ى تێیدا ده‌ژى ژوورێكى به‌ناوى ژوورى میوان و پێشوازى كردووه‌، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م ژووه‌ره‌ هه‌یبه‌تى خۆى هه‌یه‌ له‌ ژووره‌كانى تر جیاوازه‌ مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه‌ تۆى میوان هه‌ست به‌ئارامى بكه‌یت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاته‌ى بۆمنى ته‌رخان ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌رى رێزو خۆشه‌ویستى و ئاوێته‌بونى خێزان  و هاورێ و كه‌س و كاره‌ به‌ یه‌كتره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێ ناكرێت ئه‌وه‌یه‌ ئایا دواى كۆرۆنا په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چیان لێدێت ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر جارانى یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌ڵێ ئێمه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كین تا بڕ بكات كۆمه‌ڵایه‌تین، به‌هیوام ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ پاش كۆرۆنا وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه‌، كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌ر به‌دامه‌زراوى بمێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر كلتورى باوى كۆمه‌ڵایه‌تیمان، كۆرۆنا زۆر لایه‌نى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى گۆرى به‌لایه‌نى خوێندن و فێركاریشه‌وه‌ خوێندن له‌سه‌رده‌مى كۆرۆنا بوو به‌ ئۆنلاین كه‌ ئه‌م جۆرى خوێندنه‌ بۆ كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ تاڕاده‌یه‌ك ده‌ست نادات چونكه‌ ئاستى پێشكه‌وتنى زانستیمان وه‌ك پێویست نیه‌ و خێزانه‌كان له‌ئاستى ماددى باش دا نین تا بتوانن ئامیره‌كانى وه‌كو لاپتۆب و موبایل و كه‌ره‌سته‌كانى تر به‌و ئاسانیه‌ به‌رده‌ست بخه‌ن له‌م سه‌رده‌مى بێ موچه‌یى و بێ ئابورییه‌دا هه‌ندێك خێزان به‌ زه‌حمه‌ت پێداویستى خۆراك و پێداویستیه‌ كانى ترى پێدابین ده‌كرێت.
خاڵێكى تر هه‌ڵوێسته‌ى نیشتمانى كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌سایه‌تى و سه‌رمایه‌دانى ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ وه‌ك ئه‌خلاق و كارى مرۆڤ دۆستى خۆیان و زاڵبوونى په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ر زوو ده‌ستیان كرد به‌ هاوكارى خه‌ڵكى به‌ته‌نیشت رێكخراوه‌كان و حیزب و لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان ئه‌مه‌ش هه‌ست كردنه‌ به‌ ئه‌رك و ماف و پاراستنى خه‌ڵكى وه‌ك ئه‌ركێكى شارستانى، كه‌واته‌ كۆرۆنا زۆرشتى فێركردین زۆرشتى تریشى لێبردین وه‌ك ته‌ندروستى و نه‌مانى ئارامى و بوونى دڵه‌ڕاوكێ، به‌ ئومێدى تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌و گه‌رانه‌وه‌ى ئارامى و له‌ش ساغى و باشتربوونى دۆخى نه‌خۆشه‌كانمان كه‌ دووچارى كۆرۆنا بوون.
‌‌ زیاتر ...
د.لەتیف جەمال رەشید
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ