بیروڕا
بۆنی داعش
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

.

نالۆژیکی و ناتێگەشتنێکی زانستییە ئەگەر داعش تەنها لەچوارچێوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستیدا ببینین و تەنها ئەوانەمان لەلا داعش بێت کە سەربە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەن، بە پێچەوانەوە ئێستا زۆرێکی هاوڵاتی عیراقی، ژینگەی عیراقی، بیری ناسیۆنالیستی عیراقیەکان دژی کورد، بۆنی داعشی لێدێت.

داعش چییە؟ ئایا داعش ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە نییە تاکو ئاستی کوشتن و سەربڕین دژی پێشمەرگە و تاکی کوردە؟ ئەی ئایا لەڕابردوودا و لە ئێستای عێراقیشدا هاوشێوەی بیری داعشی بوونی نییە بۆ کوشتن و دژایەتی پێشمەرگە و تاکی کورد و مافەکانی کورد؟ داعش نەیتوانی خاکی کورد داگیربکات، ئەی ئایا ئەوانەی بۆنی داعشیان لێدێت لەعیراقدا، خاکی ئێمەیان داگیرنەکرد؟ کەواتە تایپەکانی داعش زۆرن و هەر گروپ و کەسێک دەستی بچێتە خوێنی پێشمەرگە، داعشە.

ژینگەی عیراقی سەرتاپای بۆنی داعشی لێدێت، لەڕاستیدا ئەگەر داعش بۆ هەمیشە لە ژینگەی عیراقی فڕێ بدرێتە دەرەوەش، پێی نازانین!، چونکە چەندان عەقڵیەت و چەندان گروپ و چەندان بیری نەتەوەیی و کۆنخوازی هەیە لە عیراقدا بۆنی داعشیان لێدێت و جیاکردنەوەیان لەگەڵ داعش ئەستەم و هەستیار و قورسە.

داعش کێ گەورەی کرد؟ لە ڕاستیدا لەمانگی شەشی ساڵی 2014 کە داعش دەرکەوت، هەرگیز داعش نەیدەتوانی ئەوەندە بەهێز و گەورەبێت ئەگەر لایەن و هێز و فکری خۆیانئاسا لە عیراقدا کۆمەکی بە گەورەبوونی داعش نەکردایە، هەر ئەو هێز و فکرانەیش کە بۆنی داعشیان لێ دەهات داعشیان گەورە کرد و لەپڕێکدا 35%ی خاکی عیراقیان داگیرکرد.

داعش کوڕی شەرعی ژینگەی عیراقە، بە ئەسڵ لەگەڵ هەموو ئەو تاک و گروپانە دەچنەوەسەر یەکتر کە بۆنی داعشیان لێ دێت و لە هەناوی یەکترەوە هاتوونەتە دەرێ.

ئەگەر داعش دڵنیایی نەبوایە لە بەپیتی خاکی عیراق بۆ گەشەی کردەوە تیرۆریستییەکانی و فراوانبوونی ژمارەی ئەندامانی لەم ژینگەیەدا، خاکی عیراقی هەڵنەدەبژارد، بەڵام چونکە عیراق بەکۆی خاک و ژینگە و تاک و بیرکردنەوەی باڵاوە، بۆنی داعشی لێدەهات، ئەوە وایکرد داعش ژینگەی عیراق هەڵبژێرێت.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ