بیروڕا
ئەستانەی 13 بەبێ کورد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد


دانیشتنی 13هەمینی ئەستانە لەشاری نورسوڵتانی کازاخستان بە سەرپەرشتی ڕوسیا، ئێران و تورکیا، بەڕێوەچوو. ئەوەی وایکردووە تەواوی کۆبوونەوەکانی ئەستانە سفر بەدەست بێت، مەسەلەی کوردە کە جارێکیتریش لە ئەستانەدا بانگهێشت نەکران، بەڵام ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار بانگهێشتکرابوون.

لەکۆبوونەوەی 13ی ئەستانەدا و لە ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جارێکیتر داوای یەکپارچەیی خاکی سوریاو مانەوەی بەشار ئەسەد وەک دەسەڵاتداری ڕەهای هەموو سوریا کرایەوە. ئەم داوایە بەتەواوی پێچەوانەی سەرەتای ڕووداوەکانی سوریایە کە ئەوکات بەهۆی بوونی تورکیا لەسەر هێڵی ئەمریکا، تورکیا داوای نەمانی ئەسەدو نیزامەکەی دەکرد.

ئەگەرچی بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەکە ئەوە پیشان دەدات کە لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە نەگەیشتونەتە هیچ چارەسەرێک بۆ کێشەی سوریاو بڕیار دراوە ئەستانەی (14) لەئۆکتۆبەری هەمان ساڵدا ببەسترێت، بەڵام داواکاری تورکیا لە دوای (13) دانیشتنی ئەستانە، دوو واقیعمان بۆ دەسەلمێنێت:

یەکەم : قسەیەکی پێشووتری ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران (عەلی ئەکبەر ویلایەتی)یە کە وتبووی "ئێستا تورکیا داوای مانەوەی ئەسەد دەکات و لەگەڵ ئەوەنییە بەشار ئەسەد لەدەسەڵات دووربخرێتەوە"، ئەمەش بۆ دژایەتی کوردانی سوریایە .

دووەم: دانیشتنی تورکیا و ڕوسیا پێکەوە لەئەستانەدا، پەیامێکی ڕوونە بۆ ئەمریکا کە ئیدی تورکیا خۆی هاوێشتۆتەسەر هێڵی ڕوسیاو ئیدی سیستمی S400 بازنەی پێکبەستنی ڕوسیاو تورکیایە.

لەبەرامبەر ئەو کۆبونەوانەی ئەستانەدا کە تورکیاو ڕوسیاو ئێران سەرپەرشتی دەکەن و تێیدا بڕیار دەدەن، ئەمریکایش هەنگاوی زیاتری ناوە دژی دانیشتنەکانی ئەستانە و بڕیاردەرانی ئەستانە. هەر لە ناوچەی ئارامەوە بۆ هاوکاری زیاتری هێزەکانی سوریای دیموکرات و پرسی ئێدلب و کشانەوەی ئەمریکا لەسوریاو خاکی خۆرئاوای کوردستان ، مل بۆ داواکانی تورکیاو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نادات.

نوێنەری ڕوسیا بۆ کاروباری سوریا ئەلیکساندر لافرێنتێف دەڵێت "ڕوسیا هەوڵی گفتوگۆ دەدات لەنێوان بەڕێوەبەرانی باکوری سوریاو حکومەتی دیمەشقدا"، ئەمەش مانای وایە هیچ کۆبوونەوەیەک بەبێ کورد بێ ئەنجامە و کاریگەری نابێت لەسەر دۆخی سوریا.

‌‌ زیاتر ...
ئاڵا ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ