سلێمانی
بەوێنە : ماوەی 20 ساڵە باخەوانێک خزمەتی ژینگە و درەختی خوێندنگاکان دەکات
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە ناحیەی حاجیاوای ئیدارەی ڕاپەڕین ماوەی 20 ساڵە باخەوانێک خزمەتی ژینگە و درەختی خوێندنگاکان دەکات وە ک باخەوانێکی نموونەی 3 خەڵاتی پێدراوە  کارەکانی بۆتە جێگای سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

ڕەسوڵ حەمە پیرۆتی باخەوان بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ماوەی 20 ساڵە وەک باخەوان خزمەتی ژینگە و درەختی خوێندنگاکان دەکەم لە ئێستادا و بەهۆی ئەو جوانکارەی بۆ درەختەکانی ئەنجام دەدەم کارەکەم بۆتە جێگای سەرنجی خەڵکی ، بەهۆی شارەزایم لە کارەکەم خەڵکێکی زۆر داوای ڕێنمای هاوکاریم لێ دەکەن ".

نابراو وتیشی " بەهۆی دڵسۆزیم بۆ کارەکەم و خزمەتی ژینگە 3 جار خەڵات کراوم وەک باخەوانێکی نموونەی ، ئەو درەختانەی چاندووم و سەرپەرشتیاری خزمەتیان دەکەم وەک مناڵی خۆم ".
ئەو باخەوانە نموونەییە لە ئێستادا
لە خوێندنگەی هیران ئەو ناحیەیە خزمەت بەژینگەو درەختەکان دەکات.

1301 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/15/2018 3:51:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ