لەپێشانگایەکی فۆتۆییدا پێشمەرگە و شەھیدان دەخرێتەبەر دید.
ئاڕاسته: پشتیوان عهزیز
لەسەرئەرکی لاھور شێخ جەنگی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ پێشمەرگە و شەھیدانی کەرتی چواری جەباری لە گەلەری ئەمنە سورەکە لەسلێمانی دەکرێتەوە.
سەباح زەنگەنە فۆتۆگرافەر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند:لەساڵی ٢٠٠٨ەوە وێنە و ئەرشیفەکانی پێشمەرگە و شەھیدانی کەرتی چواری جەباری کۆ دەکەینەوە و ئەمڕۆ لە پێشانگایەکی فۆتۆییدا نمایشیان دەکەین.
وتیشی:ئامانجمان ئەوەیە بەنەوەی نوێی بناسێنین و پیشانیان بدەین کە بە چی شێوەیەک و بەچی قوربانیدانێک ئەم ڕۆژە ئارامە دروست بووە،ھەروەھا بە کەسوکاری شەھیدانیش دەڵێین شەھیدەکان لەبیر ناکرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد:پێشانگاکەمان لەسەر ئەرکی لاھور شێخ جەنگی کردووەتەوە کە ژمارەی فۆتۆکان ٢٠٠ فۆتۆی جۆراوجۆرن لەسەنگەرەکانی بەرگریدا.
|