دۆسیە
پەرلەمان تەنها موڵكی یەك حزب و لایەن نییە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەبێ‌ بەشداری فراكسیۆنی یەكێتی و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، كاردانەوەی لێكەوتەوە.

یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و یه‌ كگرتوی ئیسلامی كوردستان و به‌ره‌ی توركمانی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش هه‌ڵوێست و بۆچونی خۆیان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر دانیشتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌ رله‌مانی كوردستان.

یه‌كێتی:بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پرۆسەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم ناكەین

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت،بڕیارماندا تا ئەوكاتەی پارتی دیموكرات واژۆ لەسەر ئەو رێككەوتنە سیاسییە نەكات، كە رۆژی ٥ی ئەم مانگە لەنێوان وەفدی باڵای ھەردوولا كرابوو، بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پرۆسەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم ناكەین.

یه‌كێتی: بۆ ھەموو ھەنگاوێك ھەڵوێستمان دەبێت

وتەبێژی یەكێتیی وتیشی: ھەموو سەركردایەتی بەكۆی دەنگ سورین لەسەر بڕیارەكانی پێشوومان، بۆ ھەموو ھەنگاوێكیش ھەڵوێستمان دەبێت، جەختی لەوەكردەوە ئەوان لەھەموو لایەك سوورترن و پەلەتریانە بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

 ڕاشیگه‌یاند: تەنھا داواكاریمان ئەوەبووە بۆ حكومڕانییەكی رەشیدو لەپێناو خزمەتی خەڵك، ھەموو لایەنەكان بەئیستحقاقی خۆیان بەشداربن لەبەڕێوەبردنی ھەرێم.

یەكگرتوو:پەرلەمان تەنها موڵكی یەك حزب و لایەن نییە

هه‌روه‌ها سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووش ڕایگه‌یاندوه‌، پەرلەمان بە رەوشێكی نائاسایی بەڕێوەدەچێت و پێویستە ئەو رەوشە چاكبكرێتەوە چونكە پەرلەمان تەنها موڵكی یەك حزب و لایەن نییە.

بەرەی توركمانی:بەردەوامی پرۆسەكە بەم شێوەیە بە بێ یەكێتی باش نابێت

 سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانیش رایگەیاندوه‌، پرۆسەكە پێویستی بەڕێكەوتن هەبوو بە تایبەت رێكەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی، جەختیشی كردەوە، بەردەوامی پرۆسەكە بەم شێوەیە بە بێ یەكێتی باش نابێت.

یه‌كێتی:به‌ شێوازێكی په‌له‌پرۆزێیانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان ئه‌نجامدا

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌ كێتیش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی 18ی شوباتدا ڕایگه‌یاندوه‌،جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو لایه‌ك بوو كه‌ ‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی چه‌ند لیستێكی بچوكی تر به‌ده‌ر له‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دووهه‌مین لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌،سه‌باره‌ت به‌ شێوزای حكومرانی و پلان و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندو ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی ناسروشتی كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانی تر به‌ شێوازێكی په‌له‌پرۆزێیانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ كه‌مو كوڕیه‌كی زۆری سیاسی و یاساییه‌وه‌ ئه‌نجامدا، كورد ووته‌نی (گرێی ده‌ستیان خسته‌ ده‌م).

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێبینی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه‌ هه‌یه‌

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر كردبوو به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ڕێگا چاره‌ی گونجاوو له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی جیاوازیه‌كان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌وه‌شدا بڕیاری نابه‌رپرسانه‌ دراو كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌و شێوازه‌ ئه‌نجامدا كه‌ هه‌موو لایه‌ك بینیمان هه‌ر بۆیه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێبینی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه‌ هه‌یه‌و پێمان وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رەو‌ پێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و لێكه‌وته‌كانی له‌داهاتوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ناكات.

18ی شو بات كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد به‌ڵام دواتر فراكسیۆنی یه‌كگرتو بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كردو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیش وێڕای به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ ده‌نگ به‌ كاندیده‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ناده‌ن.
به‌ ٦٢ دەنگ بۆ ڤالا فەرید بوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامییش هه‌ر لەپارتی پۆستی جیگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی وه‌رگرت.
پێشتریش هیمن هەورامی پەرلەمنتاری پارتی ڕایگەیاندبو "هەڵبژاردنی ڤالا فەرید بۆ سەرۆکی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتییە و دوای ئەوەی کە یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێککەوتن ڤالا فەرید دەست لەکاردەکیشێتەوە  بۆ کاندیدەکەی یەکێتی".

 
18/2/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی رێڤنگ محه‌مه‌د هرورى، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، به‌بێ ئاماده‌بوونى فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیى كوردستان، ته‌واوكردنی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ به‌كراوه‌یی هێڵدرابۆوه‌، به‌ڕێوه‌چوو.
1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2019 11:14:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ