دۆسیە
ھاتنی روحانی و پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران برەو کوێ دەڕوات؟
 ئاڕاستە:سه‌یران على

‎بریاره‌ له‌ 11ی ئەم مانگەدا حه‌سه‌ن رۆحانی  سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ سه‌فه‌رێك بگاته‌ عێراق،بەمەبستی تاوتوێ كردن و پته‌و كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماتیانه‌ی کە له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عێراق  پێكى هێناوە ە ھەروه‌هابریاریشه‌ هه‌ندێك دیداری بازرگانی و پیشه‌ سازی  و بانكى  لەمیانی سەردانەکەیدا ئه‌نجام بدرێت.

‎ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه‌ شرۆڤه‌ی بۆ ده‌كرێت  ئیراده‌ی  به‌ هێزی رێبه‌رانی ئه‌و  دوو وڵاته‌یه‌  بۆ پته‌و كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌  سه‌ره‌رای  ئه‌و گه‌مارۆوانه‌ی كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر ئێران له‌ لایه‌ن وڵاتانی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ . 

‎  له‌ گرینگترین  ئه‌و دیدارانه‌ ده‌توانین  ئاماژه‌به‌  سه‌فه‌ری  دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق  بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران  و  هاتنی محه‌مه‌د  جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران  وعه‌باس عێراقچی  جێگری  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكه‌ین به‌ مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ عادل عه‌بدالمه‌هدی  سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق  تا ئاماده‌كاری بۆ ئیمزای رێكه‌وتننامه‌یه‌ك بكه‌ن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو لای تێدا بێت.

‎دەشوترێت  سامانی ئاو  یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌یه‌  كه‌  بریاره‌ له‌م سه‌فه‌ره‌ی  حه‌سه‌ن رۆحانی  بۆ عێراق   قسه‌ی له‌ سه‌ر بكرێت .  

‎ به‌ وته‌ی  شاره‌زایان ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی  كه‌ له‌  ناوخۆی ئیران دا رووی داوه‌    هۆكارێكی گرینگ بووه‌ بۆ   ئه‌وه‌ی  ئێران زیاتر له‌ عێراق نزیك بێته‌وه‌ به‌و  پێیه‌ی 1400 كیلومه‌تر سنوری هاوبه‌شی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ عێراقدا . 

‎   ئێران به‌ هۆی   ئه‌و گرفته‌ ئابوریانه‌ی كه‌   كه‌دوچاری هاتووە   هه‌موو په‌لی خۆی  ده‌هاوێژی بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌ رزگاری بێت و  وا بیر ده‌كاته‌وه‌  كه‌ عێراق پاش ئه‌زمونی تێپه‌راندنی  شه‌ری  8 ساڵه‌  ده‌توانێت هاوكارێكی باش بێت بو دانیشتوانی ئێران .

‎له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ خواستی گه‌شت كردن بۆ  ئێران كه‌ له‌ ئاماره‌كانی  ئێران دا  گه‌یشته‌ نزیكه‌ی دوو میلیۆن هاوڵاتی عێراقی  ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌    ئه‌م دوو ولاته‌  ده‌توانن مامه‌ڵه‌ ی باش و گونجاو   له‌ گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن.
.
‎ شاره‌زایانی  ئه‌م بواره‌ ڕایان وایه‌  به‌  هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی  ڤیزا  و  دانانی  سیسته‌می بانكی هاوبه‌ش  بۆ بازرگانی كردن  و پیشه‌سازی هاوبه‌ش   ده‌توانن   ببنه‌ هاوكارێكی  باشی  یه‌كتر  و وڵاتی عێراقیش پاش تێپه‌راندنی   شه‌ری داعش  و ئاسایی بونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاروان به‌ جێ نه‌مێنێ   هه‌وڵی  نزیك بونه‌وه‌  له‌ گه‌ڵ دونیای عه‌ره‌ب ده‌دات، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئه‌وی هاوسه‌نگی  ئێران تێك نه‌دات  ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌ گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به‌ تایبه‌ت ئێران به‌ هێز تر بكات  و به‌ هاتنی  حه‌سه‌ن رۆحانی بۆ  به‌غدا په‌یوه‌ندیه‌كانیان ده‌گاته‌ ئاستێكی به‌رز  و ئه‌مه‌ش هاوكاری  زیاتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. 

‎ له‌ فارسیه‌وه‌ /
721 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/9/2019 8:07:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ