زانست
گۆچانێكی زیره‌ك ده‌توانێت پرۆسه‌ی چاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆش هه‌ڵسه‌نگێنێ
 ئاڕاستە:سه‌یران على
ئه‌ندازیارانی زانكۆی مالاگای ئیسپانیا توانیان گۆچانێكی زیره‌ك دابهێنن كه‌ سه‌ره‌رای  یارمه‌تی دانی  نه‌خۆش له‌ رۆیشتتن ده‌توانێت  پرۆسه‌ی چاك بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ كێشه‌یه‌ك له‌ جوڵه‌ كردنیان دا هه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگێنێت .

توێژه‌رانی زانكۆی  مالاگا ی ئیسپانیا له‌ نوێترین داهێنانیان دا توانیان   گۆچانێكی  زیره‌ك دابهێنن كه‌ ئه‌گه‌ر  پرۆسه‌ی  چاك بونه‌وه‌ی  نه‌خۆش  تووشی هه‌ر  كێشه‌یه‌ك بێت به‌ هۆی  تایبه‌تمه‌ندیه‌ ناوازه‌كه‌یه‌وه‌  هه‌ستی پی َبكات   و راپۆرتی له‌ سه‌ر بكات .

زانایان  له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن ئه‌م گۆچانه‌  بۆ كه‌سێك كێشه‌یه‌ك  له‌ جووڵه‌كردنی  داهه‌بێت و به‌رده‌وام سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌ت  بكات بۆ چاودێری كردنی   داهێنانێكی ناوازه‌یه‌ .

ئه‌ندازیارانی  زانكۆی  مالاگای ئیسسپانیا   به‌  دروست كردنی  ئه‌م گۆچانه‌  دوو ئامانجیان پێكاوه‌  له‌ لایه‌ه‌كه‌وه‌ یارمه‌تی نه‌خۆش ده‌دات بۆ رۆیشتن و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ چاودێری  پرۆسه‌ی چاك بونه‌وه‌ی  ده‌كات . 

ئه‌م گۆچانه‌ ده‌توانێت ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ تۆماری ده‌كات  له‌ رێگه‌ی بلوتوزه‌وه‌ بینێرێت بۆمۆبایلی  نه‌خۆشه‌كه‌ و بگاته‌ ده‌ستی دكتۆری چاودێر  .
له‌ فارسیه‌وه‌
573 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2019 12:21:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ