سلێمانی
کۆمەڵێک گەنج خۆبەخشانە خەمی تەندروستی ھاوڵاتییان دەخۆن
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز


گروپی ڕێما لەکۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش پێکدێت کە دەرچوی بەشە پزیشکییەکان و بایۆلۆجین(زیندەزانی)و لە بواری تەندروستییە خۆبەخشانە کاردەکەن و وەک خۆیان باسی لێوە دەکەن:ئامانجیان گرنگی دانی زیاترە بە تەندروستی ھاوڵاتییان و پەروەردەیەکی تەندروستە.

زانیار عادل سەرپەرشتیاری گروپەکە تایبەت بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند:کارەکانی ئێمە پشکنینی جۆراوجۆر بۆ ھاوڵاتییان ئەنجام دەدەین وەک خوێن و جۆرەکەی و شەکرە و چەندینی تر.

وتیشی:ھەروەھا زنجیرەیەکی سمینارمان ھەیە کە تێیدا بابەتی جیاواز لە بوارەکانی تەندروستی لە ناوەندەکانی خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی پێشکەش دەکەین.

سەرۆەرشتیاری گروپەکە ئاماژەی بەوەش کرد:ئامانجمان گرنگی دانی زیاترە بە تەندروستی ھاوڵاتییان و پەروەردەییەکی تەندروست و ئەگەریش سپۆنسەریمان بکرێت ئێمە ئەتوانین کاری باشتریش بکەین لەپێناو تەندروستی ھاوڵاتییانی خۆمان.

1469 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/23/2019 12:05:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ