زانست
هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ هه‌وادارانى په‌بجى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
وه‌ك ئاشكرایه‌ په‌بجی یه‌كێكه‌ له‌و یارییانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ به‌ ملیۆنان به‌كارهێنه‌رانی كارای هه‌یه‌ و گه‌یمه‌ران بۆ چه‌ندین كاتژمێر سه‌رقاڵی یاریی كردنن.
به‌پێی چه‌ند راپۆرتێكی ته‌كنه‌لۆجی له‌ ئێستادا كۆمپانیای خاوه‌ن یاریی په‌بجی سه‌رقاڵی زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كن كه‌ رێگه‌ له‌ گه‌یمه‌ره‌كان ده‌گرێت زیاد له‌ شه‌ش كاتژمێر سه‌رقاڵی یاریی كردن بن له‌ شه‌و و رۆژێكدا
واته‌ له‌ كاتی كارابوونی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌، هه‌ركه‌سێك ده‌توانێت له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر ته‌نیا شه‌ش كاتژمێر یاریی به‌ په‌بجی بكات و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی سه‌رقاڵی یاریی بن، كه‌ به‌ نامه‌یه‌ك بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌چێت و كاتی دووباره‌ یاریی كردنه‌وه‌شی پێده‌ڵێت.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی زۆر سه‌رقاڵبوونی خه‌ڵكی به‌و یارییه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌هۆى كاریگه‌رى ئه‌م یارییه‌وه‌ چه‌ند كه‌س توشى كوشتن بوونه‌ته‌وه‌ ، ره‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاڕاسته‌ی په‌بجی و كۆمپانیای خاوه‌نی كراوه‌و له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانیش بلۆككراوه‌.
1794 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/25/2019 12:18:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ