کۆمەڵایەتی
سێ ڕه‌فتار كۆتاى به‌ ناكۆكى نێوان هاوسه‌ران دێنێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هاوسه‌ران زۆرجار به‌هۆى كێشه‌ى بچووكه‌وه‌ توشى شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵى ده‌بنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درێژه‌ به‌و كێشه‌ و تووڕه‌ییه‌ى نێوانیان ده‌ده‌ن .
هه‌ربۆیه‌ له‌خواره‌وه‌ باس له‌ سێ خاڵى گرنگ ده‌كه‌ین كه‌واله‌ هاوسه‌ران ده‌كات چۆن بتوانن له‌كاتێكى كه‌مدا كۆتاى به‌ ده‌مه‌ قاڵى نێوانیان بهێنن :-
له‌كاتى تووڕه‌بوونى هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌وڵ بده‌ وه‌ڵامى نه‌ده‌یته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ى تا بێت ناكۆكى نێوانتان درێژه‌ ده‌كێشێت .
باشتروایه‌ له‌كاتى قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى به‌ نه‌خێر وه‌ڵامى مه‌ده‌ره‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و كات هه‌ست به‌ تووڕه‌ى تۆ ده‌كات .
مه‌هێڵه‌ شه‌ڕ و ناكۆكى نێوانتان بیست و چوار كاتژمێر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ببێت ، هه‌وڵ بده‌ به‌ وشه‌یه‌ك یان دیارییه‌كى بچووك دڵى ئاشت بكه‌یته‌وه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌
1073 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/13/2019 12:37:51 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ