بەوێنە : گەورەترین فڕۆکەی جیهان یەکەمین گەشتی پێ ئەنجام درا
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە ناوچەی کالیفۆڕنیای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا (stratolaunch ) فڕۆکە گەورەکەی جیهان بەمەبەستی تاقیکردنەوە گەشتی خۆی ئەنجام دا .
پێگەی هەواڵی ( xinhuanet ) بڵاوی کردەوە ، لە ناوچەی فڕینی لە کالیفۆڕنیا (Stratolaunch )،گەورە فڕۆکەی جیهان بەمەبەستی تاقیکردنەوە یەکەمین گەشتی ئاسمانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر پێ ئەنجام درا .
ئەو فڕۆکە زەبەلاحە (جمک )ـە دروستکرا لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە دامەزرێنەرەکە ( پاوڵ ئۆڵێن ) کە لە ساڵی 2011 کاری بۆ دەکرێت ، کە فڕۆکەکە درێژی هەر باڵێکی 385 پێ یە کە لە تۆماری جیهانی دا تۆمار کراوە ، وە 238 پێ درێژە کێشەکەی 500 هەزار پاوەندە ، کە ئەمە گەورەترین فڕۆکەیە لە جیهاندا .
پاوڵ ئۆڵین ، ئامانجی لە دروستکردنی ئەم فڕۆکە گەورەیە ئەوەیە کە بەکاری بهێنێت بۆ هەڵگرتنی ڕۆکێت بۆ بۆشایی ، لە ساتی گەشتەکەشدا کە ڕۆژی شەممەی 2019 ئەنجامی دا ، دەیان وێنەگر و خاوەن پیشە بینەری ساتی یەکەم تاقیکردنەوەی (Stratolaunch) بوون و چاودێریان ئەکرد .
|