سلێمانی ..چالاکی بە ڕێوە چوو
ئاراسته:جهعفهر حسێن
لە ڕۆژی ژینگەدا ٧٠ گوڵ دابەشکرا لە سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستان کۆڕیکی شیعر و گۆرانی سازکرا و 70 گوڵی جۆراوجۆر پێشکەشی ئامادەبوان کرا .
ئێوارەی ئەمڕۆ4/16 لە قاوەخانەی کەلتوری فەرمانبەران لە سلێمانی بە سەرپەرشتی پارتی سەوزی کوردستان کۆڕێکی شیعریی بۆ ژمارەیەک شاعیر و گۆرانی سازکرا سەرەتای یادەکەدا ملکۆ بازیانی سکرتێری پارتی سەوزی کوردستان ووتی: پێویستە بە هەموومان ژینگەی ئەم خاکە بپارێزین و نەهێڵێن چیتر ئەم ژینگەیە پیس بێت. وەک ڕێکخراوەکەمان هەمیشە لە چالاکیداین و بەردەوام دەبین تاوەکو بتوانین ژینگە پاک ڕابگرین پێویستیشە پەروەردەی خێزان زیاتر گرنگی بدەن بە منداڵەکانیان و هەروەها لە پەروەردەی خوێندنیشدا وانەیەکی تایبەت بە ژینگە هەبێت
|