کۆمەڵایەتی
دیارده‌ى نوشته‌و دوعا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
هه‌رشوێن و جێگه‌یه‌ك دوعاو نوشته‌ی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییه‌ و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:"هه‌رشوێن و جێگه‌یه‌ك دوعاو نوشته‌ی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییه‌ و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو:"دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، هه‌ر كه‌سێك سكاڵای له‌سه‌ر به‌ناو شێخێك هه‌بێت كه‌ به‌ناوی دوعاو نوشتكردنه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كردبێته‌سه‌ری و پاره‌ی لێوه‌رگرتبێت و كه‌سه‌كه‌ش سكاڵای تۆماركردبێت، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیرمان كردووه‌".

داواش ده‌كات:"له‌كاتی بوونی ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ ده‌ستبه‌جێ سكاڵا تۆمار بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك پۆلیس ناتوانین بچینه‌ سه‌ر هه‌ر ماڵێك كه‌ ئه‌و كاره‌ی تێدا ده‌كرێت به‌بێ بوونی سكاڵا".

988 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2019 11:57:03 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ