هونەر
پێشكه‌شكاره‌كه‌ى ئێن ئاڕتى دواى واز هێنانى هه‌موو ڕاستییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه‌ده‌خاته‌ ڕوو
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
محمد ڕه‌حیم پێشكه‌شكارى كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى هه‌موو ڕاستییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه‌ و دژایه‌تى كردنى ده‌خاته‌ ڕوو.

پێشكه‌شكارى دیارى (به‌رنامه‌ى سه‌كۆ)ى ئێن ئاڕتى دوێنێ له‌ پێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت:"دوای ساڵێك و سێ مانگ كاركردنم له‌ ئێن ئارتی وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی سه‌كۆ، ئه‌مڕۆ 17/4 دوای دژیه‌تیه‌كی چه‌ند مانگه‌و پیلان گێڕان له‌دژم و چاڵ هه‌ڵكه‌ندن بۆم له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌و جێگره‌كه‌یه‌وه‌ ناچاربووم ئه‌مڕۆ ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م دوو براده‌ره‌ چاویان به‌سه‌ركه‌تنه‌كانی من هه‌ڵنه‌ده‌هات و پێیان هه‌زم نه‌ده‌كرا له‌مه‌زیاتر به‌ناوبانگبم، له‌به‌ر‌ ئه‌م هۆكاره‌ له‌پێگه‌ی خۆیان ئه‌ترسان و پێیان وابوو جێگه‌ی ئه‌وان له‌ق ده‌كه‌م، بێ ئاگا له‌وه‌ی لای من وه‌رگرتنی پۆست له‌ ئێن ئاڕ تی نرخی سه‌لكێك توری قوڕاوی نییه‌، چونكه‌ وه‌رگرتنی پۆست له‌م كه‌ناڵه‌دا بۆته‌ عه‌یبه‌و شوره‌یی هه‌موو كه‌س ناوێرێت وه‌ریبگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆست به‌ده‌سته‌كان زوو زوو له‌لایه‌ن خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌وه‌ به‌ته‌له‌فونێك سنورداشی ئه‌ودیو پرسگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كرێن، نزیكترین نمونه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كه‌ناڵه‌یه‌ كه‌ هه‌فته‌ی پێش و به‌بڕیاری خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌ سنورداشی ئه‌م دیوی پرسگه‌ كراو دواتر به‌شه‌فاعه‌تی چه‌ند براده‌رێك ڕێگه‌ی پێدرا بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی، جێگره‌كه‌شی پێشتر ده‌ركراوه‌و دواتر به‌لێبوردنی گشتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ناڵه‌كه‌، بۆیه‌ وه‌رگرتنی پۆست له‌ ئێن ئاڕ تی له‌ ئێستادا عه‌یبه‌یه‌كی بێزراوه‌و پیاوی خۆی ئه‌وێت، منیش نامه‌وێت له‌به‌رده‌ست ئه‌مجۆره‌ پۆست به‌ده‌ستانه‌دا كاربكه‌م چونكه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیم ده‌كه‌وێت، ئیتر من بێبه‌ریم له‌م كه‌ناڵه‌و له‌م پۆست به‌ده‌ستانه‌.....".
15192 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2019 12:50:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ