هونەر
بەوێنە : ماڵی ئارامی حاجی لەقلەقەکان تاوەرە بەرزەکانی کارەبایە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە سنوری دەڤەری ڕاپەڕین و  لە نیوان گوندەکانی هیزۆپ و کانی ماران بەدەیان حاجی لەقلەق ماڵ و لانەی خۆیان لەسەر تاوەرەبەرزەکانی کارەبا بنیات ناوە تا ژیانی خۆیان و بەچکەکانیان پارێزراوبن .

گوندنیشینانی ئەو دەڤەرە خۆشەویستی زۆریان بۆ حاجی لەقلەکان هەیە ، لەو بارەوە ( حاجی عبدوڵا ) بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " حاجی لەقلەکان هێمای خۆشەویستی و ئاشتین ، جگە لەوە سودی زۆریان هەیە ، زیانیا بۆ کشتوکاڵ نی یە ، ئێرەشیان جوان کردوە ، هیوادارین کەس زیانیان پێ نەگەیەنێت " .

ناوبراو وتیشی " ئەو حاجی لەقلەقانەوە بەهی خۆمانیان دەزانین ، پێشوتر ژمارەیان چەند دانەیەک بوو ئێستا زۆربوون ، کە لەوەرزی بەهاراندا دەگەڕێنەوە و هێلانەکانیان ئاوەدان دەکەنەوە وەک خۆم زۆر دڵخۆشم پێ یان ، هیواداریشم خەڵکی پارێزگاریان لێ بکەن چونکە جوانیەکی زۆریان بەم دەڤەرە بەخشیوە ".

686 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2019 12:53:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ