زانست
كۆمپانیاى سامسۆنگ تایبه‌تمه‌ندى به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ى ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رهه‌مهێنه‌ری ئامێره‌كانی گالاكسی نوێترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد ، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی له‌ چه‌مكی A80 ئاشكرا كرد به‌ ناوی Galaxy A80.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی سامسۆنگ له‌دوای ئه‌وه‌وه‌ دێت كه‌ چه‌ند مانگێگ پێش ئێستا كۆمپانیای ناوبراو نوێترین مۆبایلی خۆی له‌ چه‌مكی S10 ئاشكرا كرد به‌ سێ قه‌باره‌ی جیاواز كه‌ بووه‌ هۆی سه‌رسامكردنی هه‌وادارانی سامسۆنگ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند كه‌ مۆبایله‌كه‌ توشی كێشه‌ی سكوێریتی و پاراستنی تاكه‌ كه‌سی هات ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هاككه‌رێك هه‌ڵسا به‌ هاككردنی په‌نجه‌مۆری ژێر ڕوونمای به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی سامسۆنگ گالاكسی S10 به‌ درووستكردنی وێنه‌یه‌كی 3 دووری توانی به‌ سه‌ركه‌وتوویی و زۆر به‌ ئاسان به‌ربه‌ستی ئاسایشی ئه‌م مۆبایله‌ بشكێنێ هه‌ر له‌ دوای ئاشكراكردنی مۆبایلی گالاكسی S10 كۆمپانیای ناوبراو هه‌ڵسا به‌ تێكه‌ڵكردنی مه‌وه‌سه‌فاته‌كانی هه‌ردوو مۆبایلی نه‌وه‌ی j و A و توانی مۆبایلێكی ئاست مامناوه‌ندی لێ به‌رهه‌م بهێنێ كه‌ بریتییه‌ له‌ Galaxy S10 كه‌ له‌ 29 ی مانگی داهاتوو له‌ بازاره‌كانی جیهاندا به‌رده‌ست ئه‌بێ به‌ نرخی 730$ دۆلاری ئه‌مریكی.

سیفه‌ته‌كانى  مۆبایلی Galaxy A80
ڕوونمایه‌ك له‌ جۆی AMOLED به‌ ڕوونی 6.7 ئینج به‌ هێزی +Full HD
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپ دراگۆن 730 به‌رهه‌می كۆمپانیای كوالكۆم
بیرگه‌ی كاتی 8 گێگابایت بیرگه‌ی هه‌میشه‌یی 128 گێگابایت
ده‌بڵ كامێرای سووڕاو به‌ ڕوونی 48+8 مێگاپێكسڵ
واته‌ كامێرای پێشه‌وه‌ بۆ پشته‌وه‌ش به‌كار دێت چونكه‌ كامێراكه‌ ئه‌خولێته‌وه‌
وه‌شانی ئه‌ندرۆید 9.0 ی له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌
پاتریه‌ك به‌ هێزی 3700AMH هێزه‌كه‌ی 25W ه‌ له‌ كاتژێرێكدا.
به‌ 3 ڕه‌نگ به‌رده‌ست ئه‌بێ كه‌ بیتین له‌ (ڕه‌ش + سلڤه‌ر + گۆڵد).
هه‌ڵگری په‌نجه‌مۆری ژێر ڕوونما ئه‌بێت.
سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى.
918 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2019 11:28:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ