کۆمەڵایەتی
گه‌نجێكى كورد به‌ 3 داهێنان هه‌مووان شۆك ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

 گەنجێك و سێ داھێنانی لە بوارەکانی (ئۆتۆمبێل و چەکی کۆنترۆڵ و ئامێری ئاگرکوژێنەوە) ئەنجامداوە.
 
بەختیار جەزا له‌ لێدوانێكلى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:لە داھێنانەکانم به‌رده‌وامم بێئەوەی ھیچ کەسێک پشتیوانی کردبێتم لەسەر ئەرکی خۆم داھێنانم کردووە.

وتیشى: داواده‌كه‌م لایەنە پەیوەندیدارەکان ھاوكاریم بکەن و فکرەکانم بکەنە پڕۆژە بۆ خزەمەتکردنی زیاتر ، هاوكات ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و پارێزگای سلێمانى و پەرلەمانتارەکانم بانگھێشت کردووە بەڵام کەسیان ئامادەی بینینی داھێنانەکانم نەبوون.

به‌ختیار جه‌زا داهێنه‌ره‌ و تا ئێستا 3 داهێنانى كردووه‌ لە داھێنانی یەکەمدا ئۆتۆمبێلێکی کردووە بە کۆنترۆڵ و بۆ بواری کشتوکاڵ و سەربازی دەتوانرێت سودی لێوەربگرێت ، لە داھێنانی دووەمیشدا چەکێکی دروستکردووە کە لە دوریەکی زۆرەوە دەتوانرێت بە کۆنترۆڵ کاربکات.

 لە داھێنانی سێیەمیشیدا کە گرنگە بۆ باڵەخانەو شوێنی گشتی و خانوی نیشتەجێبوون ئەویش دروستکردنی ئاگرکوژێنەوەیەکی زیرەکە ، کە لەکاتی ئاگر کەوتنەوەدا کۆنترۆڵی ئاگرەکە دەکات.

5397 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2019 11:59:46 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ