هونەر
شه‌هرام سه‌ردار له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ى سێڵفى وه‌ڵامى ڕه‌خنه‌ گران ده‌داته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ كلیپى "سێڵفى" گۆرانیبێژ شه‌هرام سه‌ردار توشى زۆرترین ڕه‌خنه‌ بویه‌وه‌ . 
گۆرانیبێژى لاو شه‌هرام سه‌ردار وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌گرن به‌ناوی "سێڵفی". پاش دووڕۆژ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكلیپی "سێڵفی" شه‌هرام سه‌ردار له‌ ستۆری لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌یان له‌و كاره‌ نوێیه‌ی گرتووه‌.
هه‌ربۆیه‌ شه‌هرام نوسیویه‌تی: "گۆرانی سێڵفی به‌ ١٠ ساڵی كه‌ش به‌ هیچ پرۆده‌كشنێكی كوردی ناكرێت ، ئه‌وانه‌ى مێشكییان ته‌قبوولى ناكات ، هه‌ر دیوار زۆره‌ ".
1966 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2019 2:25:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ