ترافیک
ئوتومبێلێكى بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بارهه‌ڵگرێك له‌ سه‌ر ڕێگای بازیان-چه‌مچه‌ماڵ وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكی ماددی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وت.

به‌پێى ئامارێكى به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌:پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی نیسانی2019، له‌سه‌ر ڕێگای بازیان-چه‌مچه‌ماڵ نزیك پاڵاوگه‌ی بازیان  ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی ماددی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وتووه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، ته‌نها له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی حه‌وت رووداو روویداوه‌ و به‌هۆشیه‌وه‌ دوو هاووڵاتیی بریندار بوون.

456 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/23/2019 11:53:59 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ