هونەر
چاوپێكه‌وتنى ئاڕاسته‌ له‌گه‌ڵ میریان
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

چه‌ینج كه‌ڵه‌ر ناوى ته‌واوى میریان قادر گاهر ئاغایه‌ و له‌ ساڵى 1992 له‌ شارى سلێمانى له‌دایك بووه‌ و ئاره‌زووش ده‌كان به‌ ناوى میریان بانگى بكه‌ن نه‌ك چه‌ینج كه‌ڵه‌ر .

میریان له‌ ئاڕاسته‌وه‌ وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى هه‌وادارانى ده‌داته‌وه‌.

ئاڕاسته‌: چۆن بوو به‌شدارى شاجوانى كوردستانت كرد؟
میریان :به‌شداریكردنم له‌و پرۆسه‌یه‌ نه‌ خه‌ونى منداڵیم بووه‌ و نه‌ پلانیشى بۆ داڕیچژرابوو ،بگره‌ به‌ هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ درا و زۆر شتێكى به‌په‌له‌ بوو ،خێزانه‌كه‌شم پشتگیرى ته‌واویان كردووم بۆ به‌شداریكردنم.

ئاڕاسته‌:  ئاره‌زووى گوێ گرتن له‌ چ هونه‌رمه‌ندێك ئه‌كه‌یت؟
میریان: ئاره‌زووى گوێگرتن له‌ ده‌نگى زۆرێك له‌ گۆرانیبێژه‌كان ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت زیاد ئه‌سعه‌د و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا.

ئاڕاسته‌: ناوبانگ چى پێبه‌خشى و چى لێسه‌ندیته‌وه‌؟
 میریان: ناوبانگ زۆر شتى پێبه‌خشیوم و ئه‌توانم بشڵێم هیچ شتێكى وه‌هاى لێنه‌سه‌ندوومه‌ته‌وه‌ ،پێشتر چۆن بووم ئێستاش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌م .

ئاڕاسته‌: شاجوانى بۆته‌ ئاسته‌نگ بۆ پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌رگیرى؟
میریان: باوه‌ڕناكه‌م تاجى جوانى هیچ ئاسته‌نگێك بۆ پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌رگیریم دروست بكات و به‌نیازیش نیم به‌م نزیكانه‌ ژیانى هاوسه‌رگیرى پێك بهێنم و هه‌موو شتێكیش قسمه‌ته‌.

ئاڕاسته‌:چیت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕه‌خنه‌ت لێده‌گرن؟
میریان :چاویان ماچ ئه‌كه‌م و زۆرم خۆشه‌وێن ،چونكه‌ ڕه‌خنه‌ى ڕووخێنه‌ر دروستمان ئه‌كات .


View this post on Instagram

میریان ...

A post shared by araste.co (@araste.co) on

3589 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/23/2019 3:21:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ