ترافیک
بەوێنە : بارهەڵگرێک سوتا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە  کاتژمێر( 9:30 )لە سنوری قەزای پشدەر ئۆتۆمبێلێک بارهەڵگر  سوتا و بەوهۆیەوە زیانی زۆری ماددی لێکەوتەوە .

 لەسەر  ڕێگای ناحیەی سەنگەسەر نزیک گوندی بەستەستێن لە سنوری قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ئاگری گرت دوای ئاگادارکردنە وە تیمەکانی بەرگری شارستانی  ناحیەی سەنگە سەرو ژاراوە سەر بەقەزای پشدەر ـ قەڵادزە  گه شتنە شوێنی ڕوداوە کە توانیان و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن کە بەوهۆیەوە زیانی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتوە .

لە ساڵانی ڕابردوودا و بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزین چەندان ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان سوتان و بەڵام تاکوئێستا هۆکاری سوتانی ئەو بەرهەڵگرە لەلایەن بەرگری شارەستانیەوە ڕانەگەیەنراوە .
483 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/25/2019 11:52:03 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ