هونەر
دوورله‌چاوى میدیاكان هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف چووه‌ نێو ژیانى هاوسه‌رگیرییه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌رى دیارى كورد شوان عه‌تووف بۆ جارى دووه‌م چووه‌ نێو ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌.

  به‌پێی‌ زانیارییه‌كان رۆژی‌ 17ی‌ نیسان/2019به‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌هاورێیان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌واده‌ی‌ هه‌ردوولا ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌رییان له‌ ماڵی‌ سپی‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌رێوه‌ چوو . 

ده‌ركه‌وتووه‌   فۆتۆگرافه‌ر شیلان كه‌مال كه‌ دانیشتووى ئه‌ڵمانیایه‌ هاوسه‌ره‌ نوێكه‌ى هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توفه‌ له‌په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ فه‌یسبوك ئاماژه‌ی‌ به‌ چونه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ كردووه‌، به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف چۆته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌.
 هه‌رچی‌ شوان عه‌توفیشه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردۆته‌وه‌. شیلان كه‌مال وه‌ك شوان عه‌توف دوو جار چۆته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ .

هونه‌رمه‌ند شه‌وان عه‌تووف "2015" به‌ته‌واوى له‌ هاوسه‌رى یه‌كه‌مى "تاڤگه‌" كه‌ پێشكه‌شكارێكى دیارى سه‌ركه‌وتوى كه‌ناڵى كوردساته‌و كچێكیان هه‌یه‌ جیابۆته‌وه‌ و له‌ "2018" پۆستى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى سینه‌ماى سلێمانى پێ دراو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نى "16" نوسینى شانۆیه‌ و له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنى شه‌ش كورته‌ فیلم .

4420 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/28/2019 12:44:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ