هونەر
سه‌ره‌نجڕاكێشترین پیاوی جیهان هاوسه‌رگیریی كرد
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود ئیدریس ئه‌ڵبا كه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو به‌ سه‌ره‌نجڕاكێشترین پیاوی جیهان دیاریكرا، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ نمایشكاری جلوبه‌رگ سابرینا دۆر كرد.


گۆڤاری فۆگی به‌ریتانی كه‌ وێنه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، كه‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاندووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌: ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ له‌ هۆتێلی كۆشكی شار باگ له‌ شاری مراكیشی مه‌غریب هاوسه‌رگیرییان كردووه‌.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا سابرینا دۆر دوو عه‌زی له‌به‌ركرد له‌ دیزاینی دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ، ڤێرا وانگ بووه‌، كه‌ یه‌كێكیان عه‌زییه‌كی بێ قۆڵ بوو، ئه‌وی دیكه‌ش عه‌زییه‌كی نه‌خشدار بوو به‌ مرواری و به‌رد، هه‌روه‌ها ئه‌ڵبا قاتێكی له‌به‌ركردبوو له‌ دیزاینی ئۆزواڵس بوتینگ.

مه‌راسیمه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ سێ رۆژی خایاند، میوانه‌كان له‌ ئێواره‌ خوانێكدا له‌ژێر ناونیشانی "ره‌نگه‌كانی بازاڕ" ئاماده‌بوون كه‌ ئه‌م ئێواره‌ خوانه‌ شه‌وێك به‌ر له‌ مه‌راسیمه‌ فه‌رمییه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ بوو.

ئه‌لبا له‌ ساڵی ڕابردوودا به‌ر له‌ نمایشی فلمی "یارد" له‌ سینه‌ما ڕیو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دانیشتبو و و داوای هاوسه‌رگیریی له‌ دۆر كردبوو.

7273 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/29/2019 11:42:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ