کۆمەڵایەتی
بەوێنە : نەبوونی قاچەکان و گرفتە جەستەیەکانی ئەم ژنە ڕێگرنەبوون لە خۆشبەختی
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئەو لە زگماکەوەقاچی نەبوو تا وەک هەر مناڵێکی تر بە ئاسای ڕێبکات ، هاوکات گرفتی جەستەیشی هەبوو لە تەمەنی  15 ساڵیەوە بڕیاری دا وەک کچ بژیت دژایەتی باوکی ڕێگر نەبوو لە بەدی هێنانی خواستەکەی .
 
پێگەی هەواڵی ( dailymail ) ی بەریتانی چیرۆکی ئەو ژنەی خستۆتە ڕوو ئاماژەی بەوە کردووە  ، (پییاهـ ماتێل  )  تەمەن 27 ساڵەیە کە لە کالیفۆڕنیا ی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایک بووە، ئەو لە زگماکەوە قاچی نەبوو بۆ ڕۆیشتن و هەروەها گرفتی جەستەیشی هەبوو .

لە دوای تەمەنی 15 ساڵیەوە ئەو بڕیاری دا وەک کچێک بژی لەوکاتەوە جل و بەرگی کچانەو و ئێکسسوارات و میکیاج کڕی ئەگەرچی دووچاری ڕەخنەو توڕەی خێزانەکەی هات بەڵام توانی سەربکەوێت بەسەر ئەو ڕێگریانە .

پییاهـ ، 6 ساڵ لەمەوپێش ئاندروی ناسی ، دواجار بوونە خۆشەویستی یەکتری و لە ئێستادا لەگەڵ یەک دەژین ، بەوتەی ئەوژنە پەیوەندی جەستەی و ژیانیان زۆر ئاسای یە ئەوان جووتێکی دڵخۆش . کەموو کوڕی جەستەی نەبۆتە ڕێگر لە دڵخۆشی و خۆش بەختیان .

ناوبراو بۆ ڕۆیشتن و وەستان سود لەدەستەکانی دەبینێت و هەروەها تەختەی خلیسکان بەکار دەهێنێت وەک هەرکەسێکی تر ژیانێکی ئاسایی دەژی و توانای ئامادەکردنی خواردنی هەیە و، لە ئێستادا پییاهـ چاوەڕی دوا قۆناغەکانی نەشتەرگەری دەکات کە لە ڕەگەزی نێرەوە بەتەواوی ببێتە مێ .

ئاندروی خۆشەویستی ڕایگەیاندوە " هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی بڕیاری بیرکردنەوەی دەبێتەوە ،  دەڵێت ،من چاودێری پییاهـ ناکەم وەک خەڵکی بیری لێدەکەنەوە ، ئەو کچێکی زۆر جوان و شیرن و باشە ، ئەو سەرسوڕهێنەرە  وەک ڕۆژی ڕووناک کەرەوە وایە " .

2885 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/2/2019 9:04:54 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ