ترافیک
ڕێگایه‌ك له‌ سلێمانی داخرا
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنێوان (گەڕەكی چوارچرا نزیك ڕۆنی ئاسیا بەرەو ناوچەی پیشەسازی) هەروەها بەردەم (بەنزینخانەی بینایی بەرەو ئاڵتون) داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئایاری 2019 شۆفێرانی ئاگادار كرده‌وه‌ كە لەئێستادا بەهۆی نۆژەنكردنەوەو كاركردنی تیمەكانی شارەوانیەوە، بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنێوان (گەڕەكی چوارچرا نزیك ڕۆنی ئاسیا بەرەو ناوچەی پیشەسازی) هەروەها بەردەم (بەنزینخانەی بینایی بەرەو ئاڵتون) بەربەستكراون وداوا ش لەشۆفێران دەكات كە ڕێگە خزمەتگوزارییەكان بەكاربهێنن.
1365 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/2/2019 1:05:35 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ