تەندروستی
ده‌ست شوشتن له‌چه‌ندین نه‌خۆشى دوورت ده‌خاته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
 ده‌ست شوشتن یه‌كێكه‌ له‌پاك و خاوێنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ، هه‌ریه‌كه‌مان پێویسته‌ گرنگى ته‌واو بده‌ین به‌ ده‌ست شوشتن به‌ سابوون و شامپۆ ، چونكه‌ بێ ئاگاین له‌وه‌ى كه‌ چه‌ند به‌كتریا و میكرۆب له‌سه‌ر ده‌سته‌كانمان ده‌نیشن و كۆده‌بنه‌وه‌ .

ده‌ست شوشتن به‌تایبه‌تى دواى چونت بۆ سه‌رئاو زۆر گرنگه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ست لێدان بۆ كه‌ل و په‌لى ناوماڵ و هه‌موو شتێكى چوارده‌ورت هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌ هه‌ستیارى پێست .

گرنگى نه‌دان به‌ ده‌ست شوشتن توچى چیت ده‌كات :-
هه‌ستیارى پێست .
هه‌وكردنى گه‌روو.
هه‌وكردنى جگه‌ر ، كۆبوونه‌وه‌ى به‌كتریا له‌سه‌ر ده‌ست و پاشان ده‌ست بردن بۆ ده‌م راِسته‌وخۆ جگه‌ر به‌كتریاكانى ده‌ستت وه‌رده‌گرێت .
سكچوون و رشانه‌وه‌ .
ئه‌نفلۆنزا .
هه‌وكردنى چاو.
سابوون باشترین پاككه‌ره‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى ئاوى شله‌تێن، به‌ته‌واوى ڕزگارت ده‌بێت له‌هه‌موو جۆره‌ به‌كتریا و میكرۆبێك.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
414 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2019 11:52:30 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ