تەندروستی
له‌مانه‌ به‌دووربه‌ تا به‌رگرى له‌شت لاواز نه‌بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌رگرى له‌ش یه‌كێكه‌ له‌و سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییانه‌ى كه‌ به‌ته‌واوى پارێزگارى له‌له‌ش ده‌كات و ڕێگرى له‌له‌ش ده‌كات كه‌ نایه‌ڵێت توشى هیچ جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ك ببیته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ پێویسته‌ له‌م  خوو و  كردارانه‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ كه‌ به‌رگرى له‌ش داده‌به‌زێنێت .

چین ئه‌و كردارانه‌ى كه‌ به‌رگرى له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ ؟

شه‌وان دره‌نگ نوستن  به‌رگرى له‌ش ناهێڵێت .
گرنگى نه‌دان به‌ پاك و خاوێنى به‌تایبه‌تى نه‌شوشتنى ده‌سته‌كانت هۆكارێكه‌ بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ش.
زۆر خواردنى شه‌كر به‌رگرى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
نه‌خواردنه‌وه‌ى ئاوى پێویست ، به‌رگرى له‌ش لاواز ده‌كات .
زۆرخواردنى ژه‌مه‌ خۆراكى خێرا .
زۆر لێدانى تیشكى خۆر به‌رگریت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
زۆر خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ و نیسكافه‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1215 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2019 11:55:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ