به‌م شێوه ته‌ندروستییه به‌ربانگ بكه‌ره‌وه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
چۆن ته‌ندروستییانه به‌ربانگ ده‌كه‌یته‌وه ، تا توشى كێشه‌ى ته‌ندروستى نه‌بیته‌وه ، هه‌وڵ بده ئێواران به‌م جۆره ته‌ندروستییانه به‌ربانگ بكه‌یته‌وه و ڕۆژوو بشكێنیت .
• سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده ڕۆژووه‌كه‌ت به خوورما بشكێنیت ، سێ ده‌نك خوورما بخۆ چونكه ووزه ده‌به‌خشێته‌وه له‌ش و شه‌كره‌ى خوێنت هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه .
• پاشان كوپێك ئاو بخۆ به‌سه‌ر خوورماكهدا ، زۆر ئاو مه‌خۆره‌وه چونكه نایه‌ڵێت ژه‌مى پێویست بخۆیت .
• ئه‌گه‌ر توانیت نیو كوپ شیرى سارد بخۆره‌وه ئه‌گه‌ر نه‌شت توانى نابێته كێشه بۆت .
• زۆر گرنگه دواى خوورماو ئاوه‌كه قاپێك شۆربا(سوپ) بخۆیت ، چونكه به‌ته‌واوى یارمه‌تى گه‌ده‌ت ده‌دات و به‌تایبه‌تى شۆرباى سه‌وزه‌وات زۆر پێویسته چونكه گه‌ده ده‌كاته‌وه و له‌ش چالاك ده‌كاته‌وه چونكه چه‌ند كاتژمێرێكه هیچت نه‌خواردووه به‌و هۆیه‌وه شۆربا پێویسته .
• پاشان ده‌توانى ژه‌مه خۆراكى خۆت بخۆیت باشتر وایه چه‌وورى و سوێرى نه‌خۆیت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه.
|