تەندروستی
په‌تاته‌ به‌كووڵاوى بخۆ باشتره‌ له‌ سووره‌كراو
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خواردنی په‌تاته‌ی كوڵاو به‌بێ خوێ و به‌بێ هیچ جۆره‌ شتێكی تر،سوودمه‌نده‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش،
چونكه‌ به‌ جۆره‌ پێكهاته‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده‌ كه‌ ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی كارا چه‌وری له‌ش بتوێنێته‌وه‌،به‌بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خراپ بۆ سه‌ر له‌ش جێ بهێڵێت.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه‌ ،جۆره‌ مادده‌یه‌ك له‌ نێو په‌تاته‌ی كوڵاودا هه‌یه‌ ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێژه‌ی چه‌وری له‌ش كه‌م بكاته‌وه‌،بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ دڵ و ئه‌ندامه‌كانی تر بگه‌یه‌نێت.جگه‌له‌ له‌مه‌ش سوودی تریشی هه‌یه‌،له‌وانه‌ پاراستنی له‌ش له‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌،به‌وه‌ی كه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كانزای گرنگه‌ بۆ له‌ش وه‌كو،ئاسن و كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر له‌گه‌ڵ ڤیتامین سی .
688 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/6/2019 1:36:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ