کۆمەڵایەتی
باوكێك به‌یارمه‌تى كوڕه‌كه‌ى 2 كچه‌كه‌ى ده‌كوژێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
دوو خوشك له‌ لایه‌ن باوك و برایه‌كیانه‌وه‌ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان كوژران.

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٨ ی ئایاری ٢٠١٩، دوو خوشک لە گەڕەکی نایسەری سەربە شاری سنە لەلایەن باوک و برایەکیان بە چەقۆ کوژراون.

باس لەوەشکراوە:یەکێک لە کوژراوەکان  تەمەنی ٢٢ ساڵە و ئەوی دیکەش تەمەنی ٣٣ ساڵە و دایکی دوو منداڵە کە ماوەیەک پێش ئێستا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە بە هەنگاوی راگەیاندووە،باوک و براکە دوای کوشتنی ئەو کچانە خۆیان رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە، تا ئێستاش هۆکاری کوشتنی ئەو دوو خوشکە لەلایەن خێزانەکەیانەوه‌ ئاشکرا نەکراوە.

389 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2019 9:52:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ