هونەر
بریتانیا بووه‌ خاوه‌نى شازاده‌یه‌كى تر
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
ئەمڕۆ شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی بۆ یەکەمین جار وێنەی خۆیان و مناڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردوە، میدیاکانی بریتانیاو جیهانیش گرنگییەکی زۆریان بەباتەکەدا.

 تۆڕی هەواڵی بی بی سی نیوز بڵاویكرده‌وه‌ : ئەمرۆ چوارشەممە شازادە هاریسۆن ویندسۆر شازادەی ساسکسی بریتانیا و خێزانەکەی لەکۆشکی ئێدنبێرگەوە وێنەی خۆیان و منداڵە تازەبوەکەیان بڵاوکردەوە.

به‌ پێى هه‌واڵه‌كه‌ى بى بى سى ، شازادەی نوێ ناونراوە ئارشی و ناوەکەی دەبێتە ئارشی هاریسن. 

ئارشی تەمەنی تەنها دو رۆژ و نیوە و لەبارەیەوە شازادە میگانی دایکی دەلێت " بەراستی هەستێکی خۆشم هەیە، منداڵەکەم زۆر دەرونی ئارامە و زۆر جوانە، بەڕاستی هەستی دایکایەتی بۆ شازادەی داهاتوی بریتانیا هەستێکی زۆر خۆشە."

939 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2019 11:16:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ