ترافیک
سلێمانى .. به‌شێك له‌م شه‌قامه‌ داده‌خرێت‌‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌شێك له‌ شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود به‌هۆى كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه داده‌خرێت‌‌.

 ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ ، له‌ئێستادا شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (نزیك مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران به‌ره‌و پردی ئه‌بوسه‌نا)، به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانییه‌وه‌ به‌ربه‌ستكراوه‌".

ئه‌وه‌شى خراوه‌ته‌ڕوو: "داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین شه‌قامی خزمه‌تگوزاریی و لاوه‌كییه‌كانی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كاربهێنن تا كاركردن له‌و شه‌قامه‌دا كۆتایی دێت".

233 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2019 11:18:31 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ