کۆمەڵایەتی
شه‌ش خاڵ یارمه‌تى خانمان ده‌دات بۆ دووگیان بوون
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هۆكاری ژینگه‌یی و بۆماوه‌یی و نه‌خۆشیی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی هێلكه‌ و تۆو ده‌بێت، ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چانسی دوگیانی. ئه‌و ڕێگه‌ سروشتیانه‌ كه‌ هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ری دوگیان بوون و ڕێگریكردن له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی پیتاندن. 

- ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌روونیی ئافره‌ت و پیاو، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونیی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی، بوونی ده‌رونێكی ئارام چانسی دوگیانی زیاتر ده‌كات.
 -  وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان، جگه‌ره‌ هۆكاره‌ بۆ تێكچوونی هۆڕمۆنی جه‌سته‌ و سوڕی مانگانه‌، جگه‌له‌وه‌ش له‌ پیاواندا توانای تۆو لاواز ده‌كات.
-كێشی نمونه‌یی، توێژینه‌وه‌كانی پێشتر جه‌خت له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی زیادبوونی كێش ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر تۆ و هێلكه‌ و منداڵدان، كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ده‌وری منداڵدان چانسی دوگیانی كه‌متر ده‌كاته‌وه‌ و سوڕی مانگانه‌ تێكده‌دات.
 -  زیادبوونی چالاكی جه‌سته‌یی، پزیشكان ئامۆژگاری ژن و پیاو ده‌كه‌ن كه‌ به‌ به‌رده‌وامی وه‌رزش بكه‌ن، توانای دانانی هێلكه‌ و تۆو زیاتر ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ سوڕی مانگانه‌ له‌ ئافره‌تاندا ڕێكده‌خات و منداڵدان چالاك ده‌كات.
 -  په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست، له‌ ڕووی پڕۆتین و كالۆری و كانزاكانه‌وه‌ هاوسه‌نگ بێت، هۆكاره‌ بۆ چالاكبوونی تۆو و هێلكه‌.
 - دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان یارمه‌تیی زینده‌وه‌ری ناو تۆوی پیاوان ده‌دات و چالاك ده‌بن به‌تایبه‌ت له‌كاتی پیتاندن و یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ هێلكه‌، یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی زیادبوونی چه‌نسی دوگیانییه‌ به‌شێوه‌ی سروشتی.

2736 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/11/2019 11:45:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ