زانست
ئایفۆن دوو نه‌وه‌ى مۆبایلى زیره‌كى له‌ناو ده‌بات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی ئای ئۆ ئێسه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا وه‌شانی ١٣ی ده‌نێرێت بۆ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی ئایفۆن  و ئایپاد.

وه‌شانی نوێی ئای ئۆ ئێس هه‌ریه‌كه‌ له‌ موبایله‌كانی ئایفۆن پێنج ئێس، ئایفۆن SE، ئایفۆن شه‌ش، ئایفۆن شه‌ش پڵه‌س، ئایپادی مینی دوو و ئایپاد ئێر ناگرێته‌وه‌.

به‌وپێیه‌ش بێت وه‌شانی ١٣ی ئای ئۆ ئێس ته‌نیا بۆ ئه‌و ئایفۆنانه‌ ده‌نێردرێن كه‌ له‌ جۆره‌كانی حه‌وت و به‌رزترن واته‌ هه‌شت و ئێكس و هتد.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌كانیش ئه‌پڵ به‌م بڕیاره‌ی دوو نه‌وه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان له‌ناوده‌بات كه‌ ئه‌وانیش ئایفۆن پێنج و شه‌شن، چونكه‌ له‌ وه‌شانی ١٢دا ده‌مێننه‌وه‌و هیچ نوێكردنه‌وه‌یه‌كی ئای ئۆ ئێسیان پێناگات.
1625 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/16/2019 11:47:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ