تەندروستی
ڕۆژووان شه‌وانه‌ ئه‌م میوانه‌ به‌شه‌ربه‌تى بخۆن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
میوه‌ یان شه‌ربه‌تى میوه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش و ته‌ندروستى ، چونكه‌ له‌ش پێویستى پێیه‌تى به‌تایبه‌تى میوه‌ مزره‌مه‌نییه‌كان ، زۆر سوودمه‌نده‌ بۆ ڕۆژووان چونكه‌ ئاودارن و سوود به‌ گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو ( پرته‌قاڵ و لیمۆ و سندى و مێووژ و نارنج چونكه‌ ئه‌م میوانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ زۆربه‌ى ڤیتامیناتى (بى و بى12 و كه‌ى و سى ) و ئاسن و پرۆتین و ریشاڵ ، هه‌ربۆیه‌ به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا خواردنى شه‌ربه‌تى میوه‌ى سروشتى زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش .
ئه‌م میوانه‌ به‌شه‌ربه‌تى  بخۆ :-
ترێ ى ڕه‌ش یان مێووژ .
لیمۆ .
شلیك.
پرته‌قاڵ.
سندى .
شاتوو.
به‌ڵام توش بووانى شه‌كره‌ نابێت میوه‌ به‌شه‌ربه‌تى بخۆن ، چونكه‌ ڕێژه‌ى شه‌كره‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ له‌ خوێندا ، باشتروایه‌ هه‌ربه‌ میوه‌یى بیخۆن.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
714 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/18/2019 11:45:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ