تەندروستی
پێنج هۆكار واله‌ منداڵ ده‌كات به‌رده‌وام بگرى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین زۆربه‌ى منداڵ له‌ته‌مه‌نى سه‌ره‌تاى له‌دایك بوونییه‌وه‌ زۆر ده‌گرى هه‌تا ده‌گاته‌ ساڵێكیش ، زۆرجار دایكان و باوكان توشى بێزارى ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆى زۆر گریانى منداڵه‌كه‌یانه‌وه‌ .

دیاره‌ زۆر گریانى منداڵیش خۆى له‌چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه‌ :-

برسى : منداڵ به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌ده‌ى زۆر بچووكه‌ زۆر كه‌م ده‌خوات ، هه‌ربۆیه‌ هه‌ست به‌تێربوون ناكات و برسى بوونى واى لێ ده‌كات به‌رده‌وام بگرى .
خۆ پیس كردنى منداڵ: منداڵ ته‌ڕ بێت یان خۆى پیس كردبێت ڕقى له‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ زۆر ده‌گرى له‌م باره‌دا.
خه‌وتنى منداڵ: زۆربه‌ى منداڵ دواى شیرخواردن ئاره‌زووى خه‌و ده‌كات ، و ئاره‌زوو ده‌كات دایكى بیخه‌وێنێت .
ئازار و غازات : بوونى ئازار و غازات له‌ سكى منداڵدا هۆكارێكه‌ بۆ گریانى .
گه‌رما و سه‌رما : هه‌ست كردنى منداڵ به‌ گه‌رما و سه‌رما هۆكارێكه‌ بۆ زۆر گریانى 

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
770 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/18/2019 11:49:02 AM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ