گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا تادێت زیاتر پەرەدەستێنێت ئەوەش نیگەرانیی لە ئەگەری بەرپابوونی جەنگی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا زیاتر کردووە.
بۆچونهكان تا دێت زیاتر دهبێت و ههردوو ولأتیش به ههڕهشهو هۆشدارییهكانیان دۆخهكهیان زیاتر ئاڵۆز كردوه.
وهزیرى دهرهوهى ئێران دڵنیایى دهدات كه جهنگ روونادات
ئهمڕۆ شهممه 18ی ئایار محهمهد جهواد زهریف وهزیرى دهرهوهى ئێران رایگهیاندوه شهڕ له ناوچهكه روونادات، چونكه ئێران شهڕخواز نیه ، وتیشی،لێدوانه دژ به یهكهكانى نێوان بهرپرسانى وڵاتهكهى و ئهمهریكا زیادیان كردووه.
هەر هەڵەیەک بکات وای لێدەکهین پەشیمان بێت
رۆژی 17ی ئایاری 2019 عوبدولرەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتی سوپای ئێران رایگەیاند کە دوژمن هەر هەڵەیەکی ستراتیژی بکات ئەوا وەڵامێک وەردەگرێتەوە کە پەشیمان دەبێت لە هەڵەکەی.
لە کۆبونەوەیەکدا لە بارەگای (زولفەقار)ی ستراتیژی، موسەوی ئاگادار کرایەوە لە راپۆرتی هێزە وشکانی، ئاسمانی، دەریایی و بەرگری ئاسمانی، هەروەها ئاستی ئامادەیی سوپای ئێرانی پێڕاگەیەندرا لەسەرجەم وڵاتدا.
تا دوا دڵۆپی خوێن دژی دوژمنان دەجەنگین
موسەوی وتیشی "هێزە ئێرانییەکان سەرجەمیان لە ئامادەیی مەعنەویدان و دوژمن هەر هەڵەیەکی ستراتیژی بکات ئەوا وەڵامێک وەردەگرێتەوە کە وای لێدەکات پەشیمان بێت".
ئەوەشی وت "سەرجەم گەلانی ئێران دەبێت لەوە دڵنیابن کە تا سوپا و هێزە چەکدارەکانی وڵات هەبن ئەوا سەروماڵیان و سەروەری وڵاتەکەشیان پارێزراو دەبێت و تا دوا دڵۆپی خوێن دژی دوژمنان دەجەنگین".
داوا دەکرێت بەرپرسە باڵاکانی ئێران و ئەمەریکا كۆببنهوه
موجتەبا زولنور سەرۆکی لیژنەی ئەتۆمی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: ئەمریکا دەتوانێت جەنگەکە بەرپابکات، بەڵام کۆتاییهێنانی جەنگەکە بەدەستی ئەمریکا خۆی نییە، ئەگەر هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاش لە کەنداو بکەینە ئامانج ئەوا تەنیا تەپۆڵکەیەکی خۆڵەمێشی لێدەمێنێتەوە.
لە لێدوانەکەیدا هۆشداری تووندی داوە لە هەڵگیرسانی جەنگ و رایگەیاندووە: پێش ئەوەی تۆز و خۆڵی هەر هێرشێکیان بنیشێتەوە بۆسەر ئێران، بە مووشەک لە دڵی تەلئەبیب دەدەین.
سعودیه هانی واشنتۆن دەدات جەنگ لەدژی ئێران بەرپابکات
هاوکات سعودیەی تۆمەتبار کردووە بەوەی، هانی واشنتۆن دەدات جەنگ لەدژی ئێران بەرپابکات و تێچووی جەنگەکەش خەرج بکات، بەڵام واشنتۆن رەتیکردووە.
لێپرسراوە ئێرانییەکە رایگەیاندووە: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران بە بەردەوامی چاودێریی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەن لە ناوچەکە و بە وردی جموجۆڵەکانیان دەپشکنن.
بەرزترین دەسەڵاتدارەکانی ئێران و ئەمەریکا شەڕیان ڕەتکردەوە
حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجومەنی ئێران لە تویتەری خۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند "بەرزترین دەسەڵاتدارەکانی ئێران و ئەمەریکا شەڕیان ڕەتکردەوە."
ناوبراو لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە "ئەوە ئەکتەرە پلە سێکانن بۆ وێران کردنیبەشێکی گەورەی جیهان پەلەیانە.
لە درێژەی وتەکانیدا فەلاحەت پیشە ڕایگەیاندووە "دەبێت مێژزێکی سوور لە عێراق یان قەتەر لە بەرپرسانی هەردوولا پێکبێت، کاری تایبەتی ئەو مێزەش بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکانە."
عیراق ڕێگهنادات خاکی ولأتهكهی بۆ هێرشی دژی ئێران بەکاربێنێت
باڵیۆزی عێراق لە رووسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، کە عێراق ڕێگە نادات لە شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێراندا، واشنتۆن خاکی عێراق بۆ هێرشی دژی ئێران بەکاربێنێت.
حەیدەر مەنسور هادی نێردراوی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەی هەڵویستەکانی وڵاتەکەی لەبەرامبەر گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن ڕایگەیاندووە، عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و ڕێگە نادات ویلایەتە یەکگرتووەکان سوود لە خاکەکەی وەرگرێت بۆ لێدانی ئێران.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەغدا هەوڵدەدات ناوبژیوانی بکات و نایەوێت شەڕێکی تر لەناوچەکەدا ڕووبدات، هەروەها وتویەتی "ئومێدەوارە هیچ ڕوونەدات".
كوەیت :ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێكی نوێ لە ناوچەكەدا زۆر بەهێزە
مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی (پەرلەمان) كوەیت رایگەیاند كە حكومەت لە ئامادەباشیدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێكی نائاسایی یاخود جەنگ كە لە ناوچەكەدا رووبدات وهئەگەرێكی زۆر بۆ دروستبوونی جەنگ لە ناوچەكەدا لە ئارادایە.
لێدوانی لێپرسراوە كوەیتییەكە لە كاتێكدایە كە ئەمریكا كەشتی جەنگی و كەشتی فڕۆكەهەڵگر و فڕۆكەی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران رەوانەی كەنداو كردووە.
جێگهی باسه،دواى ئهوهى له ههڵبژاردنه سهرۆكایهتیهكهى مانگى تشرینى یهكهمى 2016 دا "دۆناڵد ترهمپ" سهركهوتنى بهدهستهێنا و بووه سهرۆكى ئهو وڵاته، پهیوهندییهكانى نێوان واشنتۆن و تاران رووى له ئاڵۆزبوون كردووه.
عهبدول نهجم