زانست
مۆبایلى هواوى چیتر ڤێرژنى به‌رزناكرێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
کۆمپانیای گوگڵ چەند خزمەتگوزارییەکی لەگەڵ کۆمپانیای ھواوی چینی پچڕاند ، بەتایبەت ئەو بەشانەی کە پەیوەندیان بە ھاردوێر و سۆفتوێرەوە ھەیە.

کۆمپانیای گوگڵ كرومى فه‌ڕه‌نسى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ : به‌هۆى هه‌بوونى ناكۆكى له‌ نێوان چین و فه‌ره‌نسا كۆمپانیاى گۆگڵ ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانى له‌سه‌ر مۆبایلى جۆرى هواوى هاوكات بەھۆی وەستاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەی گوگڵەوە، پلەی ستۆر و جیمەیڵ لە دەرەوەی چین ئەپدەیت ناکرێنەوە.

هاوكات پێشبینی ئه‌وه‌شدەکرێت:تا ئەو کاتەی ناکۆکییەکانی نێوان ھەردوو وڵات چارەسەر دەبن، کۆمپانیای ھواوی پشت بە خزمەتگوزارییەکانی دیکە ببەستێت تا بەتەواوی کارەکانی ڤێرژنە نوێکانی ڕاپەڕێنێت.

ھواوی گەورەترین  کۆمپانیای چینییە لە بواری مۆبایل و لە ١٧٠ وڵاتی جیھان بەرھەمەکانی دەفرۆشێت و ١٩٠ ھەزار کارمەندی ھەیە، ساڵی ٢٠١٨ش داھاتەکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار بووە.

واشنتن کۆمپانیای ھواوی تۆمەتبار کرد  کە لەلایەن حکومەتی چینییەوە بۆ سیخوڕیکردن بەکاربھێنرێت، ھەربۆیە دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا کاروبارەکانی ھواوی لە ئەمریکا قەدەغە بکات.

8294 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/20/2019 10:10:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ