هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئاڕاسته:چاوان حسام
هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌كانى مۆڵه‌تى شۆفێرییهكهى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگاى سلێمانییه، سه‌ردانیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ناویان تۆماربكرێت و مامه‌ڵه‌كانیان بۆ بگوازرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته كه‌وتووه نێردراوه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه:"ئاگاداری بۆ گشت هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه مامه‌ڵه‌كانى مۆڵه‌تی شۆفێریهكهى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانییه، پێویسته سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌رین/ به‌شی هونه‌ری بكه‌ن، بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری بۆ بهێنرێته‌وه هاتوچۆی راپه‌رین".
|